· 13 ۩ Hang Out ·

2.7K 530 15
                                    

༺✿༻


« JINHEE's POV »

دوای ڕووداوی لێدانەکە، ئێستا هەموو شتێک چووەتەوە باری ئاسایی خۆی...هێشتا لەگەڵ Bts و می یۆنگ دەچمە دەرەوە...هێشتا ئەو کچانە لەم قوتابخانەن، بەڵام بۆ یەکجاریش هەوڵیان نەداوە دەست لە من بدەنەوە. ئەوە مانای ئەوە نییە کە چیتر ڕقیان لە من نییە، هێشتا بە چاوی ڕقەوە سەیری من دەکەن و لە دوامەوە بە گەمژە بانگم دەکەن، هەروەها می یۆنگ هەموو شتێکی بۆ باسکردم کە لەو کاتەی بێ هۆش بووم ڕوویداوە...دەستیان لە من دابوو، هەروەها تایهیۆنگ هەموو کاتەکە لە تەنیشتم بووە و منی پاراستووە، ئەوە وام لێ دەکات هەست بە تایبەتی بکەم هەروەها دڵم بە خێرایی لێ دەدات.


وە ئەمڕۆ، ئەو ڕۆژەیە کە بەیەکەوە دەچین بۆ مۆڵ دوای قوتابخانە، بەڵێنم پێدان کە بچم چونکە جاری پێشوو نەمتوانی، باشیەکە ئەوەیە کە ئەمڕۆ هیچ بەرنامەکم نییە.
گەیشتینە مۆڵەکە، بەڵام هەر کەسە و دیەوێ بچێت بۆ شوێنێ...بۆیە بڕیارمن دا جیابینەوە.


❞من لەگەڵ می یۆنگ دەڕۆم❝ جین وتی و می یۆنگ کەمێ سوورهەڵگەڕا....دەبینم ئەوان کەمێک بەرەوپێش چوون لە پەیوەندییەکەیاندا.


❞جۆنگکوك لەگەڵ من وەرە بۆ ئەو دوکانەی پێشتر❝جیمین زۆر بە جوانی داوای لە ماکنی کرد.


❞ئـ...❝کەمێک وەستا ❞باشە هیون❝


❞من دەچم بۆ دوکانی سەرپێچ❝شوگا وتی.


❞من لەگەڵ تۆ دێم❝هۆبی بە شوگای وت.


❞بۆ کوێ دەچیت نوونا؟❝جۆنگکوك لە منی پرسی.


❞ئـ...هێشتا نازانم، تەنها بەو ناوەدا دەگەڕێم❝وەڵامم دایەوە.


❞من لەگەڵ تۆ دێم!❝من و ئەوانەی تر تووشی شۆک بووین کاتێک تایهیۆنگ و ڕاپمۆن بەیەکەوە وتیان.
دواتر سەیری یەکتریان کرد...ئەم دوانە چییانە؟!


❞...دەبێت بۆ نا❝وەڵامم دایەوە.


❞کەواتە باشە، دوو کاتژمێری تر لێرە یەکتر دەبینینەوە، باشە؟❝جین وتی هەموومان ڕازی بووین.


❞باشە، با ئێستا بڕۆین!❝جیمین وتی و پەلاماری جونگ کوکی دا و ڕۆیشتن...دوای ئەوە ئەوانی تریش ڕۆیشتن.
منیان لەگەڵ ڕاپمۆن و تایهیۆنگ بەجێهێشت.


❞هێی...هاوڕێیان دەتانەوێ بۆ کوێ بچن؟❝پرسیارم لێیان کرد.



❞هەر شوێنێک بێت کێشە نییە❝ڕاپمۆن وەڵامی دایەوە.


❞منیش بەهەمان شێوە❝تایهیۆنگ وتی.


❞ئەو دوکانە چۆنە؟❝دەستم ڕاکێشا بۆ دوکانی هۆڵیستەر.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now