· 30 ۩ Field Trip 2 ·

2.3K 457 17
                                    

༺✿༻



« JINHEE's POV »

بەیانی زوو هەستام و وازم لە تایهیۆنگ هێنا تا زیاتر بخەوێت، وەك مردوو وابوو ئەوەندە بە قوڵی خەوتبوو بۆیە زۆر ئاسان بوو تا لە باوەشی بێمە دەرەوەکاتێ لە خێمەکە چوومە دەرەوە هەندێ لە کوڕەکانم بینی زوو هەستابوون.
دوای ئەوە، من و می یۆنگ ویستمان بەیەکەوە بچین ددانمان بشوین، می یۆنگ زوو تەواو بوو بۆیە ئەو ڕۆیشت منیش خۆم شۆرد.



دوای ئەوەی کە تەواو بووم گەڕامەوە بۆ خێمەکە بەڵام تایهیۆنگ لەوێ نەبوو...سەیرە بۆ کوێ چووە...



❞بەدوای کەسێکدا دەگەڕێیت؟❝کاتێك گوێم لەو دەنگە بوو لام کردەوە، لە بەداخەوە تای نەبوو ئەو کوڕە ووشین بوو، ئەوم فەرامۆش کرد و لە خێمەکەدا بەدوای تایهیۆنگدا گەڕام.



❞تۆ بەدرێژایی ئەم هەفتەیە منت فەرامۆش کردووە، Kj پێم وتیت کە ناسنامەکەت ئاشکرا دەکەم ئەگەر گوێ لە قسەکانم نەگری❝ووشین زەردەخەنەی کرد.



نەمهێشت چاوم بە چاوی بکەوێ و دووبارە فەرامۆشم کرد، من بەڕاستی ماندوو بووم لەو.



❞ جین هیی!! ❝گوێم لە Bts بەو بانگی منیان دەکرد، من یەکسەر زانیم کە ئەوان لەکوێن، بەبێ بیرکردنەوە و لە چرکەیەکدا ڕامکرد بەرەو لای ئەوان، ئەو ساسانگەم لە دوای خۆم جێهێشت.



❞هێی!! بیرت بێ چیم پێ وتی!!❝گوێم لێی بوو هاواری دەکرد.





« NO ONE's POV »

جین هیی گەیشتە لای گروپەکە و بینی کە ئەو کەسەی لێیە کە بە دوایدا دەگەڕا.



❞ تایهیۆنگ! ❝
❞بۆچی بەبێ من ڕۆیشتی!❝جین هیی لچی شۆڕ کردبوو.



❞تۆ یەکەمجار بەبێ من ڕۆیشتی! تەنانەت منیشت خەبەر نەکردەوە...هەروەها ماچی بەیانیانیشت نەداپێم!❝تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە.



❞ماندوو دیاربووی بۆیە ویستم زیاتر بخەوی هەروەها کێ وتی من ماچی بەیانیانت پێ دەدەم!!❝جین هیی وەڵامی دایەوە.



❞ئەییش...بۆچی بەم بەیانییە بۆڵەبۆڵ دەکەن❝بامبام چاوی وەرگێڕا.




❞ بێدەنگ بە! ❝جین هیی وەڵامی دایەوە و سەیری کرد.



❞وە هەروەها بۆچی ئەو ووشینە لەبەردەم خێمەکە بوو؟❝تایهیۆنگ ناوچەوانی گرژ کرد.



𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Où les histoires vivent. Découvrez maintenant