༺✿༻
« JINHEE's POV »
سەرقاڵ بووم لەگەڵ ئەوانی تر، تێبینیم نەکرد بوو مۆبایلەکەم زەنگ لێدەدەا.
📱پەیوەندیکەر: بەڕێوبەر نییم
ئەییش، بۆچی بەم کاتە پەیوەندی دەکات؟ پێم مەڵێ بەرنامەی ترمان هەیە تا بچم بۆی.
❞چوونە دەرەوە لە کوێیە؟❝لە ناوەڕاستی ئەو دەنگە بەرزەی شوێنەکەدا هاوارم کرد بە گوێی جونگکوك دا.
❞ئۆو! لەو ڕێگایەوەیە!❝وتی و دەستی بۆ لای چەپ ڕاکێشا.
❞زوو دەگەڕێمەوە هاوڕێیان!❝کۆتا قسە بوو کردم پێش ئەوەی پچمە دەرەوە.
ئەوە زۆر ناخۆش بوو بەناو ئەو قەرەباڵغییەدا بڕۆم، سوپاس بۆ خوا خۆم نەکێشا بە کەسدا.
دەرگای دەرەوەم کردەوە ویستم وەڵامی پەیوەندییەکە بدەمەوە بەڵام یەکەم شت کە بینیم...تایهیۆنگ
و
یونا
...یەکتریان ماچ دەکرد.
هەناسەیەکم هەڵکێشا لە شوێنی خۆم وەك ڕەق بووم و چاوەکانم فراوان بوون، هیواداربووم کە ئەم دیمەنەم نەبینیایە، لەبەرئەوەی ئەو شتەی دواتر کە بیزانم، لەناکاو گرمەیەک لە ناو گوێمەوە دروست بوو بیستم، گرمەی دڵم بوو ئازاری دەچێشت ئەوە یەکەم شەقبوونی گەورە بوو،
ئەو شەقبوونە ئازارێکی زۆری هێنا بۆ سنگم کە بەرگەی ناگرێت.ئەوان لەکۆتاییدا لەیەك دوورکەوتنەوە، بینییان من لەوێ بووم، هەردووکیان چاویان لەسەر من بوو، تایهیۆنگ شۆکبوو بوو، بەڵام یونا وانەبوو، دەمتوانی زەردەخەنەکانی ڕووخساری بەئاسانی ببینم.
❞جین هیی...❝تایهیۆنگ بە هێمنی وتی بەڵام من ناتوانم چیتر بەرگەی ئەو بگرم.
❞بـ-بوورن لێم تێکدان...من...وا دەڕۆم...❝دڵۆپی فرمێسک بە ڕوومەتەکانمدا هاتە خوارەوە خۆم کێشا بە دەرگاکەدا و ڕامکرد.
پاڵمنا بە قەرەباڵغییەکەدا ڕۆیشتم، ویستم ڕێگای چوونەدەرەوە بدۆزمەوە، نەمدەزانی بۆ کوێ دەڕۆم تەنها بەردەوام بووم لە ڕاکردن.
فرمێسکەکانم دەسڕی و دواتر فرمێسکی ترم دەدۆزییەوە دەهاتنە خوارەوە، فرمێسکی دڵە شکاوەکەم.
بۆچی من بەم شێوەیەم؟
ئەوان خۆشویستن! ئەوە زۆر ئاساییە ئەگەر ماچی یەکتر بکەن.
بۆچی ئاوا بە گاڵتەجاڕیانە دەگریم؟
من وەک دوژمنێکم لە خۆشەویستییەکەی ئەواندا سەرەڕای هەموو شتێك.« TAEHYUNG's POV »
❞ جین هیی! ❝هاوارم کرد ویستم بڕۆم بەو بگەمەوە بەڵام یونا دەستی لە کەمەرم ئاڵاند منی وەستاند.
YOU ARE READING
𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionچی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Suga_Kim@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L...