· 23 ۩ New ·

2.5K 485 13
                                    

༺✿༻


« JINHEE's POV »

چوار ڕۆژ نەچووم بۆ قوتابخانە، خۆم بە کارەوە سەرقاڵکرد تا ئازەرەکەم لە بیر بکەم، تەنها دەمویست لە قوتابخانە دەرنەکەوم، بەڵێ، من خۆم بەدوور دەگرم لە هەموویان، نەمدەویست تای ببینم، دەزانم دووبارە ئازار دەچێژم ئەگەر ئەو و یونا بەیەکەوە ببینم، ئەو وێنەیە دێتەوە پێش چاوم کە ئەو شەوە ماچی یەکتریان دەکرد.

تەنها چوار ڕۆژ ئامادە نەبوون لە قوتابخانە، مۆبایلەکەم جامبوو بوو لە زۆری نامە و پەیوەندی می یۆنگ و ئەوانی تر هەروەها تایهیۆنگیش، هەموویان نیگەران بوون کاتێک ئەو چەند ڕۆژە لە قوتابخانە دەرنەکەوتبووم، هەندێکیان وا بیریان کردبووەوە کە قوتابخانەکەم گۆڕیوە، وەڵامی یەکە بە کەیانم دایەوە تایهیۆنگ نەبێ، هێشتا بە پێوەم، بە سەیرکردنێکی بەتاڵ لە بیرکردنەوە سەیری نامەکەی ئەوم دەکرد دڵم پێم دەڵێت وەڵامی بدەرە بەڵام مێشکم پێچەوانەکەی دەڵێت، لەکۆتاییدا بە قسەی مێشکم کرد.

سەرم نزم کردوو بەرەو دەرگای سەرەکی قوتابخانە ڕۆیشتم، هەرگیز پێشتر وا بە بێ ڕۆحی نەچووم بۆ قوتابخانە، هەموو شتێک وەک خۆی بوو، هیچ شتێک نەگۆڕا بوو، دەنگی قوتابییەکان وەک هەمیشە بەرز بوو، بەلای کۆمەڵێک کچدا ڕۆیشتم، گوێم لێبوو باسی شتێکیان دەکرد.

❞ئەی خوایە! لە کۆتاییدا تایهیۆنگ لەو کچە جیابووەوە، لەکۆتاییدا هەلێکم هەیە!❝

❞ئەوە بەدبەختییە، وا بیرم کردەوە لەگەڵ یەکتر دەگونجێن❝

❞لە ڕاستیدا، من باشتر دەردەکەوم لەگەڵ تای وەك لەو کچە❝

ئەوە...چ...چەهەنەمێکە...
تەواوە ئەوانە باسی تایهیۆنگ و یونا دەکەن، ڕاستە؟

❞زۆر دڵخۆش و ئاسوودەم کە تای لەو کچە جیابووەوە بەهەرحاڵ ئەو وەك لەزگە وابوو!❝

بەڵێ، وابوو...

ئەوە چ هەستێکە من هەستی پێدەکەم لە دڵمدا؟

...بۆچی لەناکاو هەست بە دڵخۆشی دەکەم؟

❞ جین هیی! ❝

لامکردەوە تابزانم ئەوە دەنگی کێیە کە بانگم دەکات بینیم می یۆنگە.

❞ سـڵاو! ❝بەرەو لای ڕۆیشتم بە زەردەخەنەوە و ئەویش وەڵامی سڵاوەکەی دامەوە و باوەشی بە مندا کرد.

❞ئەی خوایە! زۆرم بیر دەکردی! وام زانی مردووی!❝بە شێوە گریانێکی ساختە وتی.

❞هێی، سوپاس، من پێم وتی کە کێشەی خێزانیم هەیە❝

❞تۆ دڵنیایی لەوە؟❝برۆکانی بەرزکردەوە.

❞ـDUH...❝ئاهێکم هەڵکێشا.

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now