· 26 ۩ First Date ·

2.4K 481 18
                                    

༺✿༻





« TAEHYUNG's POV »

🔔🚪

هەست بە لەپی دەستم دەکەم کە ئارەقی کردووە کاتێك لەدەرگام دا، ئەی خوایە...بۆچی ئەوەندە بێ ئۆقرەم، دوای چەند چرکەیەك، یەکێك هات و دەرگاکەی کردەوە.


❞ ســـڵاو! ❝سڵاوم لە خاتوونێك کرد کە وا دیاربوو سەروو چل ساڵە.


❞ئۆو باشە، سڵاو کوڕی باش هاتووی تا K─...مەبەستم جین هیی ببینی؟❝پرسی.


❞بەڵێ! من خۆشەویستی جین هیی'م!❝وتم.


❞ئۆو! دەبوو زووتر پێم بڵێی، من دایکی جین هیی'م، فەرموو وەرە ژوورەوە❝زەردەخەنەیەکی کرد و هێشتی بچمە ژوورەوە، بەڕاستی ئەوە یەکەمجارە بچمە ماڵی ئەو بۆیە کەمێك تامەزرۆم.


❞شیرینەکەم! ئەوە کێیە؟❝یەکەم ست بوو کە گوێم لێی بوو کاتێ چوومە ژوورەوە.


❞ئەوەخۆشەویستەکەی جین هیی'ە!❝خاتوو کیم وتی و منی برد بۆ ژووری میوان پیاوێکی لێبوو بێگومان دەبێ باوکی جین هیی بێ.





« NO ONE's POV »

❞خۆشحاڵبووم بە بینینتان❝تایهیۆنگ سڵاوی لە بەڕێز کیم کرد.


*خۆشەویستی کچەکەم، هــا؟هـمـ...ئەوە کوڕێکی ڕێك پۆش و ڕێك و پێکە، بەڵام دەتوانم متمانە بەم کوڕە بکەم؟*بەڕێز کیم بیری دەکردەوە.



❞فەرموو دانیشە❝بەڕێز کیم پێی وت و تایهیۆنگ لەبەرامبەری دانیشت، هەروەها خاتوو کیم لە تەنیشت هاوسەرەکەی دانیشت.


❞تەمەنت چەندە؟❝بەڕێز کیم دەستی کرد بە پسیارکردن.


❞هەمان تەمەنی جین هیی، بەڕێز❝تایهیۆنگ وەڵامی دایەوە.


❞کاری خانەوادەکەت چییە؟❝خاتوو کیم پرسی.


❞باوکم بەڕێوبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی گەوهەر و شتی بەنرخە زیاتر لە بەڕێوبەر و خاوەنی کۆمپانیایە❝تایهیۆنگ وتی.


دایك و باوك جین هیی چاویان فراوان بوو لە وەڵامەکەی، بێگومان ئەوە یەکێکە لە کۆمپانیا گەوەرەکانی کۆریا.
*ئەویش لە خانەوادەیەکی زۆر باشە*بەڕێز کیم بیری دەکردەوە.


❞تۆ ئەوە دەزانی...جین هیی ئەوەیە...واتە دەزانی؟❝بەرێز کیم پرسی.


❞جین هیی...چییە؟❝تایهیۆنگ سەری سوڕما.


❞کەسێکە لە پشتی چوارچێوەی ددان ڕاستکردنەوە و چاویلکەی گەمژانەدایە❝خاتوو کیم پرسی.


لەجیاتی ئەوەی تایهیۆنگ تێبگات لەوە زیاتر سەری سوڕما.


❞لە پشتی...چوارچێوەی ددان ڕاستکردنەوە و چاویلکەی گەمژانەدایە؟ من بەبێ ئەوانە هەرگیز نەمبینیووە❝تایهیۆنگ وتی.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now