· 4 ۩ Partner ·

3.4K 639 25
                                    

༺✿༻



« TAEHYUNG's POV »


❞دووبارە؟ جین هیی تۆ ئەرکەکانی ماڵەوەت نەکردووە وەک ڕۆژەکانی تر!❝گوێم لێبوو خاتوو لیی بە گەمژەکەی دەوت، جین هیی نزیکەی دوو هەفتەیە هاتووە ئەوەی تێبینیم کردووە ئەو بە تەواوی وەک گەمژەیەک دەردەکەوێت لەڕاستیدا زیرەک نییە هەمیشە نمرەکانی لە کەمترین نمرەکانە و ئەرکەکانی ماڵەوەشی ناکات...ئەییش، بۆچی من ئەوە دەزانم.



« JINHEE's POV »

❞داوای لێبوردن دەکەم، خاتوو لیی❝سەرم نزمکردەوەو دواتر مامۆستا تەنها هەناسەیەکی هەڵکێشا و چووەوە شوێنەکەی خۆی.


ئەی خوایە...ئەوە خەتای من نییە هەمووی بەهۆی جەنجاڵی خشتەکەمەوەیە، پڕە لە بەرنامەی چاوپێکەوتن، وێنەگرتن، بەرنامەی ڕاستەوخۆ، ڕاهێنانی دانس، چاوپێکەوتنی فانەکان، لەبەر ئەمانە ناتوانم ئەرکەکانی ماڵەوە و کۆشش بۆ تاقیکردنەوەکان بکەم، ئای خوایە، بە زەحمەت کاتم بۆ خەویش دەبێ.


❞باشە، من هەواڵێکی خراپ و هەواڵێکی باشم پێیە پێتان دەڵێم❝خاتوو لیی وتی❞هەواڵە خراپەکە ئەوەیە کە لەگەڵ هاوبەشەکەتان هەڵدەستن بە گەڕان بۆ پڕژەیەک❝


❞ئــــــــــــــــــــااااا❝هەموو پۆلەکە ناڵاندی.


❞ئەی هەواڵە باشەکە چییە؟❝یەکێک لە قوتابییەکان پرسی.


❞هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە دەتوانن خۆتان هاوبەشەکەی خۆتان هەڵبژێرن❝مامۆستا وتی...باشە...تەنها ئەوەیان باشە...
من هاوڕێم نییە چۆن بیکەم؟مەبەستم هاوڕێیەکی کچم هەیە بەس لەم پۆلە نییە.


❞کە هاوبەشەکەتان دیاریکرد پێم بڵێن با بابەتی پڕۆژەکەتان بۆ دەستنیشان بکەم، هەر گروپەو بابەتەکەی جیاوازە❝


داخم هەڵکێشا کە ئەمڕۆ هاتم بۆ قوتابخانە.


❞تایهیۆنگ ئۆپا، تکایە ببە بە هاوبەشی من!❝یەکێک لە کچەکان پێی وت...ئێمە هەمان تەمەنمان هەیە بۆچی وا بانگی کرد؟


❞نەخێر ،ئۆپا ببە بە هاوبەشی من!❝کچێکی تریش وای وت بە دەنگێکی ناسکتر...یەکە یەکە کچەکان وەستابوون تا ئەو یەکێکیان دەستنیشان بکات. ئەتوانم ببینم کە خەریکە تووڕە دەبێت، بەڵام ئەوە کێشەی من نییە.


لەکۆتاییدا کوڕێکی بێدەنگم دیاریکرد لەولا لەدوورەوەبوو...پێم وانییە هێشتا هاوبەشی هەبێت، بە هەموو باوەڕ بە خۆبوونێکەوە ویستم هەستم و پێی بڵێم بەڵام هەر لەو کاتەی کە ویستم هەستم یەکێک پەلاماری دام کەمەری گرتم ئەتوانم گوێم لە هەناسە بڕکێی کچەکان بێ کاتێک وای کرد.


❞ئەوە تۆ چی دەکەیت؟❝سەیری دواوەم کرد بینیم تایهیۆنگە.


❞تۆ هاوبەشی منیت!❝بە هێمنی وتی.
نەفرەت ناا نابێت من هاوبەشی ئەو بم.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now