༺✿༻
« JINHEE's POV »
❞ بەیانیت باش❤، زوو وەرە، من لە دەرەوەی قوتابخانە چاوەڕێت دەکەم ❝
ئەوە ئەو نامەیە بوو کە تایهیۆنگ ناردی، بۆچی من خۆم دۆزییەوە لە چاوەڕوانی دا لەبەردەم دەرگای قوتابخانە ئەوە دە خولەك دەبێت چاوەڕێی دەکەم...
قوتابییەکان لە دەوری منن، هەندێکیان سەیری من دەکەمن کاتێك دەچنە ژوورەوە، نازانم ئەگەر لەبەر ئەوە سەیرم بکەن کە بەناوبانگم یان لەبەر ئەوەی کە وەك تەنهایەکی دۆڕاو بە تەنها وەستاوم.
❞ بەیانیت باش! ❝
❞ سڵاو Kj ❝
❞ ڕۆژێکی خۆش بۆ تۆ ❝
❞ بەیانیت باش Kj ❝
❞ سڵاو جین هیی! ❝
کچەکان و کوڕەکانیش سڵاویان لێم کرد کاتێك بەلایاندا تێپەڕیم، تەنانەت ئەو دەمووچاوانەش کە بیرم دێت بە گەمژە بانگی منیان دەکرد، زوردەخەنەیەکی بچووکم بۆ کردن پێش ئەوەی بگەم بە لۆکەرەکەم، ئەوە سەیرە کە هۆڵەکە خەڵکی زۆر لێیە بەتایبەت لای لۆکەرەکەم زیاترە لە پێشتر، سەیری من دەکەن و زەردەخە دەکەن.
ئەمڕۆ ئەوەندە سارد نەبوو کە پێشبینیم دەکرد، بۆیە چاکەتەکەم داکەند و خستمە لۆکەرەکەمەوە، هەندێك کتێب و دەفتەرم دەرکرد کە بۆ وانەی داهاتوو پێویستمە، هەندێك نامەی فانەکانم بینی لە لۆکەرەکەمدا، دواتر دەیانخوێنمەوە.
❞ ئحم ❝گوێم لە دەنگی کەسێك بوو لە دوامەوە.
❞ جین هیی ❝دەنگی کچێك بوو ناسراو بوو زۆر ناسراو بوو.
لۆکەرەکەم داخست و سەیری دواوەم کرد، بێگومان لاورا و هاوڕێکانی بوون، دەیەوێت چی بکات؟ دیان دەمبات بۆ دەست شۆرەکە و لە من دەدات؟ یان هەر لەم شوێنە لێم دەدات، هەر ئێستا؟ مەبەستم، دەبێت جورئەتی زۆر بێ ئەگەر بیەوێت ئەو کارە بکات.
❞ چیت دەوێت؟ ❝بە ساردی پرسیم.
❞ئێمە داوای لێ بووردن دەکەین!❝
بێ ئەوەی بزانم لاورا و شوێنکەوتووەکانی لەبەردەمم کەوتنە سەر ئەژنۆ، بیستت کەوتنە سەر ئەژنۆ! قوتابییەکان بە درێژایی هۆڵەکە سەیری ئێمەیان دەکرد بازنەیەکیان دروست کرد.
❞ ئەوە چـ...❝هەنگاوێك چوومە دوامەوە❞ هەستن! بۆچی وا دەکەن ❝
❞ئێمە داوای لێبووردن دەکەین Kj، بەڵام ئێمە دەزانین ئەوەی لە ڕابردوو کردوومانە هەڵە بووە، بەڵام تکایە ئەوە چەند مانگێک لەمەوبەر بوو!❝لاورا بە نائومێدییەوە وتی.
YOU ARE READING
𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionچی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Suga_Kim@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L...