· 10 ۩ Feelings ·

2.9K 554 46
                                    

༺✿༻


« NO ONE's POV »

❞جین هیی و تایهیۆنگ؟❝خاتوو لیی بانگی کرد.


❞بـەڵـێ!❝جین هیی وەڵامی دایەوە و تایهیۆنگیش تەنها سەری لەقاند.


❞ئێوە ئەو دوانەتان A تان وەرگرتووە بۆ پڕۆژەکە،
ئافەرین کارێکی باشتان کرد❝ستایشی کردن.


❞بـەڵـێ!❝جین هیی دڵخۆش بوو لە کاتێکدا کچەکانی تر تووڕە بوون.


❞لەوانەیە ئەوە بەرزترین نمرە بێت هەتا ئێستا بەدەستت هێنابێت وایە؟❝تایهیۆنگ پێکەنی.


❞هێی! من پێشتر Aیم بەدەست هێناوە دەتەوێ بزانی!❝وەڵامی دایەوە.


❞بۆنمونە کەی؟ لە خەونەکانتدا؟❝تایهیۆنگ بەردەوام بوو لە گاڵتەکردن.


جین هیی چاوی وەرگێڕا بەلایەوە سەیر بوو چۆن فانەکچەکان حەزیان لە کەسێکی وەک ئەوە.


*🔔*


جین هیی دەستی کرد بە کۆکردنەوەی شتەکانی تا بچێت می یۆنگ ببینێت، تا دەنگێک وەستاندی.


❞لە لای مێزەکەی خۆمان دەتبینمەوە❝تایهیۆنگ وتی.


❞مێزەکەمان؟!❝جین هیی پرسی.


❞بەڵێ، ئەو مێزەی کە Bts لەسەری دادەنیشێت، دەزانیت کامەیە وایە؟❝وتی.


❞دەزانم، بەڵام─❝


❞بەڵام نییە، بیرت بێ تۆ ئێستا بەشێکیت لە ئێمە! لەو شوێنە دادەنیشیت کە ئێمە دادەنیشین، باشە؟❝تایهیۆنگ بەشێوەیەکی جدی وتی.


❞...باشە❝جین هیی نیگەران بوو.


دوای ئەوە، هەرەیەکەمان چووین بەرەو ڕێگای خۆمان، تایهیۆنگ چوو تا BTS بدۆزێتەوە لەو کاتەشدا جین هیی بەدوای مین یۆنگ دا دەگەڕا لە فرۆشگاکە.


❞جین هیی! من لێرەم!❝می یۆنگ هاواری کرد.


❞ئۆو هێی!❝جین هیی بەرەو ڕووی چوو.


❞خێراکە برسیمە!❝می یۆنگ وەك منداڵ دەیوت.


❞بـاشـە❝جین هیی وەڵامی دایەوە و بەدوای مێزێکدا دەگەڕان.


❞می یۆنگ...با لەوێدا دابنیشین!❝جین هیی وتی و دەستی بۆ مێزەکەی Bts ڕاکێشا.


❞تۆ شێت بووی؟ جین هیی، ئەوە شوێنی Btsە!❝مین یۆنگ نەیدەتوانی باوەڕ بە هاوڕێکەی بکات چی دەڵێت.


❞دەزانم! با لەوێدا دانیشین❝جین هیی وەڵامی دایەوە.


می یۆنگ لەپی دەستی نا بە ناوچەوانی جین هیی یەوە.❞هێی، تۆ نەخۆشی؟ شتێکت بە هەڵە نەخواردووە؟ هیچ کەسێك دەوێرێت لەوێدا دانیشێت جین هیی❝می یۆنگ وتی.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now