· 31 ۩ Hurt ·

2.2K 463 10
                                    

༺✿༻



« NO ONE's POV »

جین هیی بە چاوی هەڵئاوساو و حاڵێکی تەواو خراپ لەدەرگای سەرەکی قوتابخانەوە چووە ژوورەوە، شەوی ڕابڕدوو نەخەوتبوو تەنها لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتبوو ئەملاوئەولای دەکرد، بیری لەوە دەکردەوە کە ئایا ئەوە ڕاستە کە شتێك نەما بەناوی ئەوانەوە...



چووە پۆلەوە، بەو هیوابوو کە تایهیۆنگ لەوێ بێت بەڵام لەوێ نەبوو، تایهیۆنگ دیار نەما بوو، جین هیی هەستی کرد حاڵی خراپتر بووە کاتێك زانی تایهیۆنگ لەوێ نییە، چونکە تایهیۆنگ دەمێك بوو کە وازی لە خۆدزینەوە لە وانەکان هێنابوو...دەبێت ئەو ویستبێتی کە خۆی لە جین هیی بە دوور بگرێت.


بەدرێژایی وانەکە، جین هیی هەستی بە بۆشاییەکی گەورە دەکرد لە تەنیشتی وا هەستی دەکرد بەشێك لەو ون بووە، لە دوورەوە، بامبام و یۆگیوم بەردەوام سەیری جین هیی یان دەکرد، تێبینی ئەوەیان کرد کە حاڵی جین هیی چەند خراپە.





« TAEHYUNG's POV »

❞ تایهیۆنگ! ❝
❞ تایهیۆنگ!! ❝
❞ ئۆپا!! هەستە!! ❝


❞ ئاا...❝خەبەرم بووەوە کاتێ کەسێك بانگی دەکردم.


❞تایهیۆنگ ئۆپا!!❝کەسێك بانگی کردم.


❞ چـیـیـە!؟ ❝یونا بوو.


❞بۆچی لە کتێبخانە خەوتووی؟ نەچوویت بۆ پۆل؟❝پرسی.


❞پێویستم بە کەمێك خەوتن بوو!❝وەڵامم دایەوە.


ئەگەر دەپرسی بۆ بەیەکەوەین، هەڵە بیر مەکەرەوە،
ئەو کاتەی کە جین هیی م بینی وا بیرمکردەوە کە تاکە کەسە بۆ من، بەڵام فێڵی لە من کرد، لەهیچ شوێنێکەوە دەرچوو، یونا دەرکەوت و دڵنەوایی دامەوە من نکۆڵیم نەکرد چونکە هەوو ئەوەی کە دەمویست لەو کاتەدا دڵنەوایی بوو، بێگومان شوێنی جین هیی بە یونا پڕناکەمەوە، سەڕەڕای ئەوەی جین هیی فێڵی لە من کرد...دڵم هێشتا پەیوەستی ئەوە، هەموو ئەو کاتە یاری بە من کرد بێت ئەوەی بزانم، پێویست بوو داوای لە من بکردایە کە جیاببینەوە ئەگەر دەیویست لەگەڵ ووشین بێت، لەوانەیە ئێستا بەم شێوەیە ئازارم نەچەشتایە.


❞ئێستا کاتی پشووە، پێویستە بچی Bts ببینی، ئێستا لەوانەیە چاوەڕێی تۆ بکەن❝یونا وتی.


پشووە؟! چەندێك دەبێمن خەوتووم!؟


❞سوپاس کە ئاگادارت کردمەوە❝وەڵامم دایەوە.


❞شایەنی نییە ئۆپا❝زەردەخەنەی کرد.


لەسەر زەوییەکە هەستام و جلەکانم پاککردەوە.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now