· 16 ۩ Ice Cream? ·

2.8K 506 12
                                    

༺✿༻



« TAEHYUNG's POV »

ئـاھ، پشووەکە زۆر خێرا تێپەڕی، ئەوە سێ ڕۆژە قوتابخانە دەستی پێکردووە، بەڵام جین هیی ئەم چەند ڕۆژە دەرنەکەوتووە. نازانم چی بەسەر هاتووە، کەسمان نازانین، نامەم بۆ دەنارد بەڵام وەڵام نەبوو.
دەترسم شتێکی خراپی بەسەر هاتبێت...ئەم کچە من نەخۆش دەخات لە نیگەرانییا، وانەکە زۆر درێژە دەخایەنێ بێ جین هیی، تەنها بە سەیرکردنی شوێنە بەتاڵەکەی لە نزیکم هەست بە بەتاڵی دەکەم، زۆر....
سەرم خستە سەر مێزەکەی خۆم و هەوڵمدا بخەوم،
ئایگۆ...جین هیی تکایە وەرە...بیرت دەکەم.





« JINHEE's POV »

دوای ئەوەی گەڕاینەوە لە جیجۆ، من و گروپەکەم دەبوو گەشت بکەین بۆ یابان بۆ نمایشێک...زۆر لەوە زیاتری خایاند کە بیرم لێ کردبوەوە بۆیە بۆ چەند ڕۆژێک نەمتوانی بچم بۆ قوتابخانە، کاتێ هاتمەوە بۆ کۆریا سەیری مۆبایلەکەم کرد سەیری نامەکانم کرد کە لە تایهیۆنگ و ئەوانی ترەوە بۆم هاتبوو، ببوورن دەبێت زۆر نتیگەران بووبن.


گەیشتمە دەرگای سەرەکی قوتابخانە هەست بە بێ تاقەتی دەکەم تا وا دەڵێ بەسە، ئەم چەند ڕۆژەی دوایی بێزار نەبووم کە ئەم چاویلکە و قایشەم پێوە نەبوو بەڵام دەبێت دووبارە بەکاریان بهێنمەوە بۆ قوتابخانە.
یەکەم شت کە کاتێ چومە ژوورەوە، کچەکان دەستیان کرد بە سەیرکردن، هەندێکیان جوێنیان دەدا، بەڵام من تەنها فەرامۆشم کرد، من ڕاهاتووم لەوە.


❞جین هیی؟❝می یۆنگ و ڕاپمۆن هەروەها جین م بینی.


❞سڵاو هاوڕێیان!❝زەردەخەنەم کرد و بەرەو لای ئەوان چووم.


❞ئەی خوایە! ئەم سێ ڕۆژەی دوایی لە کوێ بوویت!❝می یۆنگ بە تووندی باوەشی بە مندا کرد.



❞هێی!..ناتوانم...هەناسەبدەم❝


❞ئۆو ببوورە❝منی بەردا.


❞کەواتە لە کوێ بوویت؟❝ڕاپمۆن پرسی.


❞من...لە گەشت بووم لەگەڵ دایک و باوکم...لە چین...بەڵام فڕۆکەکەمان لەدەست چوو بۆ کۆریا بۆیە چەند ڕۆژێک وەستاین بۆ دانەیەکی تر❝درۆم کرد.


❞ئایگۆ! هەر نەبێ تۆ سەلامەتی هاها، هەمووان تووشی نەخۆشی بوون لە نیگەرانیدا...بەتایبەتی تایهیۆنگ❝جین وتی...تایهۆنگ!؟


❞بـەڕاسـتـی؟!❝زمانم تەتەڵەی دەکرد.
❞ئـەوانی تـر لـە کـوێـن؟❝پرسیم.
بابەتەکەم گۆڕی.


❞لە پۆلدان، ئێمەش خەریک بووین دەچووین بۆ پۆل❝ڕاپمۆن وتی.


❞ئۆو...کەواتە پێموایە دواتر دەتان بینمەوە!❝زەردەخەنەیەکم کرد.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now