· 21 ۩ Jungkook's Birthday ·

2.5K 503 20
                                    

━─━────༺✿༻────━─━

JINHEE's POV

ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونی جونگکوکە بۆیە بڕیارمان دا بیبەین بۆ ڕێستۆرانتیKBBQ و ئاهەنگ بگیرێن.
بێگومان هەمووان هاتن بۆ ئاهەنگەکە:Bts، می یۆنگ، من...

یوناش...

"(ئاااھ...گەدەم پڕ بووە!)"جونگکوك وتی و دەستی بە گەدەیەوە بوو.

"(هەروەها منیش)"جین وتی.

"(منیش!)"

"(بەڵام هێشتا شوێن ماوە بۆ کێك!)"جونگکوك وەڵامی دایەوە.

"(منیش هەمە!)"

"(کەواتە با کێکەکە کەرت بکەین؟)"جیمین بۆ خۆشی چەپڵەیەکی لێدا.

دوای چەند چرکەیەک، گارسۆنەکە کێکێکی 3 قاتی زۆر جوانی هێنا کە شێوەی جونگکوکی بە بچووکی لەسەر بوو بە کرێم لە بەشی سەرەوەی کێکەکە.
کێکە ڕازاندنەوەکەی زۆر تایبەت بوو جیمین داوای لە کارمەندەکان کردبوو کە وەک دیاری ڕۆژی لەدایک بوونی جونگکوك کێکەی بۆ ئامادەبکەن بۆیە دیارییەکەی جیمین کێکەکە بوو.

"(واو...)"شەویلگەم دەرپەڕی کاتێک کێکەکەم بینی.

"(ئۆۆوو خوایە! زۆر سوپاس هیون)"جونگکوك دەستی دا لە شێوەکەی خۆی کە سەر کێکەکە بوو.

"(هەرشتێك دەبێت بۆ ماکنی)"جیمین زەردەخەنەی کرد.

"(جیمین ماکنی خۆشدەوێت بێگومان بۆیە ئاساییە)"هەمووان وتمان.

جین و می یۆنگ مۆمەکانیان داگیرساند وە هەموومان ئامادە بووین تا گۆرانی بڵێین.

"Saeng il chuk ha ham ni da"

"Sarang ha neun Jungkook"

"Saeng il chuk ha ham ni da"

"(ۆۆۆا!)"

"(هیوایەك بخوازە!)"بە ماکنیمان وت.

دواتر ماکنی دەستی نابەیەکەوە و چاوی داخست، دوای چەند چرکەیەک، جارێکی تر چاوی کردەوە و فووی لە مۆمەکان کرد.

"(جەژنی لەدایک بوونت پیرۆز ماکنی!)"هاوارم کرد هەروەها ئەوانی تریش.

"(بچکۆلەکەمان گەورە بووە!)"جین وتی وەک دایکێک کە شانازی دەکات.

"(فەرموو ئەمە دیارییەکەی منە!)"می یۆنگ دیارییەکەی بردە بەردم جونگکوك"(من و جین بە هاوبەشی بۆ تۆمان کڕیوە!)"

"(فەرموو هیون)"هەموویان دیارییەکانیان لە بەردەم جونگکوك دانا.

کوکی سەیری دیارییەکانی دەکرد بە دڵخۆشییەوە، بڕیاریدەدا کە کامە دیاری یەکەم جار بکاتەوە.

دیارییەکەی می یۆنگ و جین هێدفۆنێک Beats Solo2ی سوور بوو.

ڕاپمۆن دوو دانەی دژ بە یەکی ڕەش و سپی بۆ کڕیبوو!

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now