༺✿༻
« NO ONE's POV »
دوای ئەوەی کە ڕوویدا، جین هیی بڕیاریدا ڕۆژێك بکات بە پشوو وە لە ماڵەوە بمێنێتەوە، نەیدەویست بچێت بۆ قوتابخانە شێوەی وەك زۆمبی لێهاتبوو.
لەلایەکی تر، بامبام لەگەڵ یۆگیوم گەیشتنە قوتابخانە و بامبام هەستی بە خوێنی دەکرد وەك ئەوەی لەسەر ئاگرێك دانرابێت و بکوڵێت.
*بەسە ئیتر بەسە، تایهیۆنگ ئەمڕۆ دەزانێت کە چەند خراپە*بامبام بیری دەکردەوە.
« TAEHYUNG's POV »
ئەمڕۆ جین هیی دیار نەبوو لە قوتابخانە...لەوانەیە هەست بە تاوان بکات بەهۆی ئەوەی کە کردی...ئەم ماوەیە زۆر لە جین هیی دەکەمەوە، ڕووخساری لە هەموو شوێنێکە کە سەیری دەکەم...تەنانەت لە خەونەکانیشمدا، بەڵام ناتوانم باوەڕ بکەم چۆن شتێکی وا دەکات بەرامبەر یونا، ئەو کارەی زۆر نائومێدی کردم.
یەکەم شت ئەو فێڵی لە من کرد، ئێستاش لە خەڵك دەدات...بەڵام بۆچی ناتوانم بیر لە جین هیی نەکەمەوە؟!لە بیرکردنەوەیەکی زۆر قوڵدا بووم، پێم نەزانی بوو بامبام ئەو هەموو کاتە سەیرکردنێکی تووڕە سەیری کردووم...دەبێ کێشەی چی بێت.
« NO ONE's POV »
وانەکە تەواو بوو کاتی پشووی نێوان وانەکان بوو.
❞تۆ بڕۆ ووشین بدۆزەرەوە، من دەچم بۆ لای ئەو گەمژەیە، دەچین بۆ سەربانی قوتابخانەکە، تێگەیشتی!؟❝بامبام وتی و یۆگیومیش ڕازی بوو.
هەردووکیان بە ڕێگای جیادا ڕۆیشتن تا بچن بیانهێنن.
بامبام بەپەلە خۆی گەیاندە کافتریا، کەمێك بێزاربوو کاتێك فانەکچەکان ڕێگایان لێ گرت.
❞ سڵاو بامبام! ❝Bts سڵاویان لێ کرد کاتێك گەیشتە لای مێزەکەیان.
❞تایهیۆنگ، سەربان❝بامبام زۆر بە سادەیی وتی.
هەموویان بە تێنەگەیشتنەوە سەیری یەکتریان دەکرد.
❞ بـۆچـی!؟ ❝تایهیۆنگ بە دەنگێکی خاڵی لە هەست وتی.
❞تۆ وەرە، کە بینیت دەزانی❝بامبام وتی ڕۆیشت بەرەو سەربانەکە.
❞تچ، هەرچییەك بێت!❝تایهیۆنگ چاوی وەرگێڕا.
❞پێم وایە پێویستە بچی!❝ڕاپمۆن وتی.
❞بۆچی پێویستە بچم!؟❝تایهیۆنگ بەدەنگێکی ڕێك و بێ پچڕان وتی.
YOU ARE READING
𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionچی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Suga_Kim@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L...