· 40 ۩ KJ ·

2.5K 439 1
                                    

༺✿༻




« JINHEE's POV »

❞ ئەو کەسە کێیە!؟ ❝

❞ ئەوە ڕاستە خۆشەویستی تۆیە؟! ❝

❞دەتوانی هەندێك زانیاریم دەربارەی ئەو پێ بڵێی!؟❝

❞ چۆن ئەوت ناسی!؟ ❝

❞ کاری نمایشکاری دەکات!؟ ❝

❞ تکایە Kj شتێك بڵێ!؟ ❝


دنیایەك پرسیارم تێگیرا کاتێك یەکەم هەنگاوم نا و لە کۆمپانیای JYP هاتمە دەرەوە، ڕۆژنامەنووسەکان دەوری منیان دابوو، مایکەکانیان ڕووبەڕووی من بوو هەروەها فلاشی کامێراکانیان، بە بەخت بوو لەو کاتەدا بەڕێوبەرەکەم و پاسەوانەکان منیان بە سەلامەتی گەیاندە لای ئۆتۆمبیلەکە.
هەموو ئەوەی کە وتم :
❞ بەڵێ ئێمە ژووان دەبەستین! ❝


دوای ئەوە چوومە ناو ئۆتۆمبیلەکەوە و ڕۆیشتین.
لە کۆتاییدا! با هەموو جیهان بزانێت!


لەڕێگادا بەرەو ماڵەوە مۆبایلەکەم بەبێ وەستان زەنگی لێ دەدا، پەیوەندی و نامەی زۆر لەلایەن Bts وبامبامەوە.
سەیری کاتژمێرەکەم کرد کاتەکە نزیك بوو تا قوتابخانە دەست پێ بکات بەڵام خۆشبەختانە من دەتوانم پێش ئەو کاتە بگەم.


جارێکی تر مۆبایلەکەم زەنگی لێدا و هەڵمگرت ئەمجارە بامبام بوو.


📲 پاد تای(بامبام):- لەکوێی؟!


📲 من:- لە ڕێگام بەرەو ماڵەوە ئەو دەنگەدەنگە چییە لە لای تۆ!؟


📲 پاد تای(بامبام):- هەمووان دەزانن! جین هیی هەمووان لە قوتابخانە بە ناسنامەکەی تۆ دەزانن!


📲 من:- هەمووان؟!


📲 پاد تای(بامبام):- بەڵێ! بەڕاستی هەموو قوتابخانەکە دەزانن تەنانەت هەندێك ڕۆژنامەنووس لەبەردەم دەرگای قوتابخانەدا وەستاون!


📲 من:- ئاااا ئێستا پێویستە من چی بکەم!؟


📲 پاد تای(بامبام):- پێم وابێ دەبێ بچیتەوە بۆ ماڵەوە...جلی قوتابخانە لەبەر بکە بەبێ چاویلکە و قایش و ئەو شتانە.


📲 من:- ...دەبێ ئەوە بکەم؟


📲 پاد تای(بامبام):- بەڵێ خێرا بکە، ئێمە چاوەڕێ دەکەین.


📲 من:- باشە...دواتر دەتبینمەوە.


گەیشتمە بەردەم دەرگای ماڵەوە و لە هەمان کات دا قسەکردنەکەم لەگەڵ بامبام کۆتایی هات و مۆبایلەکەم داخست.


❞ جین هیی! وەرە دەرەوە! ❝چاوم فراوان بوو کاتێك تایهیۆنگم بینی بە جلی قوتابخانەوە لەبەردەم ماڵەوە وەستاوە و پشتی نابوو بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆیەوە.



𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now