· 7 ۩ Being An Idol ·

3.7K 580 14
                                    

༺✿༻


« JINHEE's POV »

📸

❞ئەوەیان جوانە~~❝وتم کاتێك یەکێك لەباشترین سێڵفییەکام دیاریکرد کە گرتبووم. میکیاژەکەی ئەمڕۆم بەدڵە، شێوەیەکی جوان و سروشتیم پێدەبەخشێت.
سوپاس بۆ مەیک ئەپ ئاڕتیستەکە کە زۆر جوان بۆی کردووم.

فلتەرێکم دیاریکرد و سێڵفییەکەم پۆسم کرد لە ئینستگرام. 1.2million فۆڵۆوەرزم ھەیە، ئەوە ھیچ نییە بە بەراورد بە سەنبایەکانی تر بەڵام من شانازی پێوەدەکەم، لەڕاستیدا من یەکەم کەسم لە گروپەکەمدا کە ملیۆنێک فۆڵۆوەرم تێپەڕاندووە.

"خۆشمدەوێی"
"هێی Kj بەختێکی باش"
"زۆر جوانی"
"ڕەنگاوڕەنگ وەک هەمووکات"
"ئیونییەکەم"

زۆر خۆشە، ئەو هەموو کۆمێنتە دێت، فانەکانیشم بە هەمان شێوە جوانن!

ئێستا من بێتاقەتم...
لەم کاتەدا من لە ژووری خۆگۆڕینی گروپەکەمم، کەمێک پێش ئێستا نمایشەکەمان تەواوکرد ئاسایی بوو.
ئێستاش تەنها لەوناوە پاڵکەوتووین هیچ شتێک ناکەین.

❞خواردن!❝بەڕێوەبەرەکەمان لە دەرگاکەوە دەرکەوت.

❞بەڵێ! لە کۆتاییدا من خەریکە لە برسا دەمرم!❝میناهـ وتی و هەستا یارمەتی بەڕێوبەڕەرەکەمانی دا خواردنەکانی هەڵگرت و خستییە سەر مێزەکە. منیش چووم لە سەر کورسییەکە دانیشتم.

کەواتە تۆ داوات کرد مین هیی.

قاپە پلاستیکییەکانم کردەوە و بینیم مریشکی برژاوە!یەکێک لەو خواردنانەی زۆرم حەز لێیە!

❞بەڵێ مریشکی برژاو!❝لە خۆشییا هاوارم کرد.
❞سوپاس بەڕێوبەر~نییم❝

❞سوپاسی من مەکە، ئەوە مین هیی کڕیویەتی❝
بەڕێوەبەرەکەم زەردەخەنەی کرد.

❞ئۆۆو❝من سەیری مین هییم کرد.
❞سوپاس سەرۆک~نییم، تۆ باشترینی❝

❞هەر شتێک بێت بۆ ماکنییەکەمان❝مین هیی زەردەخەنەیەکی کرد.

❞هێی! من بووم پێشنیاری ئەوەم کرد بۆیە دەبێت سوپاسی منیش بکەیت❝میناهـ قیژاندی.

❞باشە، سوپاس بۆ میناهـ ئیونییەکەمان❝لەڕاستیدا هەندێ کات بوون بە ماکنی باشە، ئیونی جوانم هەیە تا تێکم بەن.

بێ هیچ وشەیەک ،پەلەم کرد و ڕانێکم دەرهێنا...دەیکرمێنم~

❞ئحم ئحم❝مین هیی قورگی پاک دەکردەوە.
❞لە بەڕێوبەر نییمەوە بیستم کە ماکنییەکەمان کوڕەهاوڕێیەکی هەیە❝

وشەی" کوڕەهاوڕێ " خەریك بوو ببێتە هۆی خنکانم بە خواردنەکە.
❞چی؟ بەڕێوبەر نییم چیت پێی وتووە؟❝

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now