· 32 ۩ Misunderstood ·

2.2K 474 8
                                    

༺✿༻




« JINHEE's POV »

❞ جین هییەکەم! ❝می یۆنگم بینی لەگەڵ Bts کاتێک لە دەرگای قوتابخانە تێپەڕیم.


❞بەیانیتان باش❝زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد.


❞ئای خوایە، بۆچی چاوەکانت ئاوساوە، جین هیی تۆ خراپ دیاری❝می یۆنگ دەستی دا لە ڕوومەتم.
کرێمی زۆرم لێدا بەڵام سوودی نەبوو.


❞ تۆ گریاوی؟ ❝Bts هەموویان بە نیگەرانییەوە پرسیان، فانەکچەکانیش سەیری ئێمەیان دەکرد سەریان سوڕمابوو کە دەبێ چی بووبێت.


❞پێموابێت دەتوانن وابڵێن❝هەناسەیەکم هەڵکێشا.


❞جین هیی، بامبام و یۆگیوم هەموو شتێکیان بۆ ئێمە باسکرد، هەموو شتێك باش دەبێت، ئەو پابۆ تایهیۆنگە بەمزووانە هەموو شتێك دەزانێت❝می یۆنگ هەوڵی دەدا دڵخۆشم بکات، کەواتە چی دەبێ ئەگەر زانی؟
ئەی چی دەربارەی یونا؟ دڵم ژان دەکات کاتێك ناوی دەهێنم ئاهـ.


❞بەهەرحاڵ، ئەوانی تر لەکوێن؟❝پرسیم، تا بابەتەکە بگۆڕم.


❞بامبام و یۆگیوم چوون بۆ پۆل، وە بەهەمان شێوە تایهیۆنگیش❝جین وەڵامی دایەوە.


❞ ئـاهـ ❝بەماندوو بوونەوە وتم.


❞تۆ باشی؟ منت نیگەران کرد نوونا❝جۆنگکوك بەڕاستی نیگەرانی پێوە دیار بوو.


❞من باشم، بەڕاستمە، ئێستا دەچم بۆ پۆل❝وتم.


❞دەتەوێت لەگەڵت بێین؟❝هەموویان پرسیان.


❞هاوڕێیان من باشم! زیادەڕۆیی مەکەن❝کەمێك پێکەنیم.

ئەوان هیچیان نەوت، وادیارە باوەڕیان بە قسەکانم نەکرد.


❞هەرچۆنێك بێت، ئەوە من دەڕۆم!❝ماڵئاواییم لێکردن پێش ئەوەی بڕۆم.


❞ ماڵئاوا جین هیی!!❝

''''×''''×''''×


چوومە پۆلەوە، سەیری زەوییەکەم دەکرد تا سەیری کەس نەکەم.


بەڵام کاتێ سەرم هەڵبڕی ئەو دوو گەمژەیەم بینی لەسەر مێزەکانی خۆیان دانیشتبوون، زەردەخەنەیان دەکرد وەك ئەوەی بزانن کە شتێکی باش ڕوودەدات.
سەیرکردنێك سەیرم کردن وەك ئەوەی پێیان بڵێم سەیری من مەکەن کاتێ زانیم فانەکچەکانیان دەستیان کردووە بە سەیرکردنم نامەوێت تووشی کێشە بم.


سەیریکردنەکەم لە بامبام و یۆگیومەوە گۆڕی بۆ تایهیۆنگ کاتێك ویستم لە شوێنەکەی خۆم دانیشم.
سەیر بوو سەیری منی کرد بەڵام سەیریکردنەکەی گۆڕابوو، هەمیشە بە سەیرکردنە پڕ لە خۆشەویستی و ئارامبەخشەکەی ڕاهاتبووم، بەڵام ئێستا چاوەکانی پڕە لە ساردوسڕی و بێ گرنگی، دواتر ئەو سەیرکردنەکەی پچڕاند، هەست بە دڵم دەکەم زۆر خراپ شکا.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now