· 44 ۩ Prom ·

2.2K 422 15
                                    

༺✿༻




« JINHEE's POV »

ئایییش، دەستم هێشتا ئارەق دەکات، من زۆر شڵەژاوم!ناتوانم باوەڕ بکەم کە ئاهەنگی دەرچووان ئەوەندە زوو هات، یەکەم ڕۆژی قوتابخانەم لەبیرە وەك ئەوەی دوێنێ بووبێت.


جارێکی تر سەیریی ئاوێنەکەم کرد، جوان دەردەکەوم؟


وەستام کاتێك گوێم لە تەقەی دەرگاکەم بوو.


❞جین هیی ئازیزەکەم تایهیۆنگ لە خوارەوە چاوەڕێی تۆ دەکات❝دایکم وتی کاتێ دەرگاکەم کردەوە.


❞ واو! کچەکەم زۆر دڵڕفێنە ❝دایکم هاواری کرد.


❞ سوپاس دایکە ❝وتم.


❞ئارام بە شیرینەکەم ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە❝زەردەخەنەی بۆ کردم.


❞ وایە ❝وەڵامم دایەوە.


❞دەی وەرە تایهیۆنگ لە خوارەوە چاوەڕێ دەکات❝دایکم دیسان هاواری کرد.


بەپەلە ڕامکرد بۆ خوارەوە بە پێڵاوە پاژنە بەرزە نوێیەکانمەوە بەڵام ئاگاشم لە خۆم بوو نەك بکەوم بەدەما.


❞ ماڵئاوا شیرینەکەم! ❝دایکم وتی وە باوکیشم بەهەمان شێوە پێش ئەوەی لە دەرگاکە بچمە دەرەوە.


پاشان وەك ئەوەی لەناو چیرۆکە ئەفسانییەکاندا نقومبوو بم کاتێ دەرگاکەم کردەوە، چاوم کەوتە سەر شازادەکەم کە لەتەنیشت ئۆتۆمۆبیلەکەی وەستا بوو، قاتێکی سپی و بۆینباخێکی ڕەشی لەبەر بوو، تەنانەت لە شازادە چارمینیش جوانتر بوو.






« NO ONE's POV »


ت

ایهیۆنگ هەستی بە دڵی دەکرد کە خەریکە لە سنگی دیتەدەرەوە کاتێك وەك ئەوەی چاوی کەوتبێتە سەر فریشتە کە لەبەردەمی دا وەستا بوو، شانی عەزییەکەی کە ڕەش بوو ئەوەی زۆر بەدڵ بوو کە بە جوانی بە شانیدا هاتبووەخوارەوە و بەتەواوی لێی هاتبوو، هەروەها عەزییەکەی چۆن پێستە شیریەکەی ڕووناک کردبووەوە. قژە درێژ و شەپۆلاوییەکەی بە نەرمونیانی بە پشتیدا هاتبووە خوارەوە، هەروەها پشتی عەزییەکە کونکون بوو بەشیوەیەکی زۆر شیك ئەوەش زیاتر سەرنجڕاکێشی کردبوو کە خۆی هەر سەرنجڕاکێش بوو.


❞بێ هاوتا سەرنجڕاکێش دیاریت!❝تایهیۆنگ وتی و نەیتوانی خۆی بگرێ و ماچێکی ڕوومەتی کرد.


❞بۆچی، سوپاست بکەم. کەواتە تۆ، شازادەکەی منی❝جین هیی زەردەخەنەیەکی درەوشاوەی کرد.


❞یەکەم جار، شازادەخاتوونەکەم❝تایهیۆنگ دەرگای ئۆتۆمبیلەکەی کردەوە و پێی وت کە سواربێت.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now