༺✿༻
« TAEHYUNG's POV »
❞ها...ها...هاپشیوو!❝هەزار جار پژمیم، دوای ئەوەی جین هیی'م گەیاندەوە ماڵەوە، لەبەر باران تەڕبووم و ئەوەتا ئێستا پژمەکەم ناوەستێ، پلەی گەرمی جەستەم بەرز بووبوەوە هەوەها سەرم دەسوڕا، بەنامە بە کوڕەکانم وت کە ئەمڕۆ نایەم بۆ قوتابخانە.
دوای ئەوە خەوم لێ کەوت.« JINHEE's POV »
❞ئۆو خوایە! تایهیۆنگ لێرە نییە!❝بە ترسانەوە وتم.
❞هێمن بە، چی ئەگەر خۆی لە قوتابخانە دزی بێتەوە؟❝می یۆنگ وتی...ئەوە مەحاڵە...دەمێکە تایهیۆنگ کاری وای نەکردووە.
❞با پرسیار لە کوڕەکان بکەین!❝می یۆنگ وتی ومنیش ڕازی بووم.
❞جـیـن!❝می یۆنگ هاواری کرد و بەرەولای Bts چوو.
چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد تایهیۆنگ لەگەڵ بێت بەڵام پێم وابێ وادەرنەچوو.❞دەزانی تایهیۆنگ لە کوێیە؟❝پرسیم.
❞ئۆهـ، ئەو سەرمای بووە بۆیە ئەمڕۆ لە ماڵەوە دەمێنێتەوە❝جین وتی.
نەخێر...ئەوە هەڵەی منە ئەو ئێستا نەخۆشە.❞نوونا، ئێمە دوای قوتابخانە سەردانی دەکەین، دەتوانی بێیت؟❝جۆنگکوك پرسی.
❞بێگوما─..❝بووەستە، ناتوانم وێنەگرتی ڕیکلامی بازرگانیم هەیە، ئەیش.
❞ناتوانم بێم...❝وتم.
❞بـۆچـی؟❝شوگا پرسی.
❞ئەمڕۆ پێویستە لەگەڵ دایك و باوکم بچم بۆ شوێنێك❝وەڵامم دایەوە.
❞ئاهـ، تای دڵگران دەبێت ئەگەر تۆ نەتوانی بێیت❝جەی هۆپ وتی...منیش دڵگرانم.
پشووی ڕۆژەکە خراپ بوو، هەروەها نەمدەتوانی سەرنجی وانەکان بدەم، هەموو ئەوەی لە مێشکم بوو تایهیۆنگ بوو، بە تەنها لە ماڵەوەیە، ناتوانی قسە لەگەڵ کەس بکات، ناتوانێ بەباشی ئاگاداری خۆی بێت، چی ئەگەر شتێکی خراپ ڕوویدا؟!
نا جین هیی! بیر لە شتی باش بکەرەوە! ئەو باش دەبێت!تایهیۆنگ لێرە نییە، کچەکانی پۆل بە ئازادی خۆیان هەوڵ دەدەن بمترسێنن، بەردەوام کاغەزی لول کراویان هەڵدەدا بۆم کە نووسینی تێدا بوو.
ئەیش،ئەم کچانە جێی بەزەیین.« TAEHYUNG's POV »
❞تایهیۆنگ! کوڕە گەورەکەمان نەخۆشە!❝هەموو Bts ژوورەکەمیان پڕکردەوە.
❞هێی! بێ دەنگ بە! من ماندووم❝لەسەر جێگاکەم هاوارم کرد.
❞دەی هەستە ئێمە دەرمانمان بۆت کڕیوە❝جیمین وتی...ئەوان لەوانەیە بێزارکەربن بەڵام هەر کەسانێکی شیرینن.
YOU ARE READING
𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)
Fanfictionچی ڕوودەدات لە ڪاتێڪدا ڪچێڪ نهـێنییەڪی گەورە لە پشتی چاویلڪە ساختەڪانییەوە دەشارێتەوە؟ ▪️ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە و کاری وەرگێڕانم بۆ کردووە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : Suga_Kim@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L...