· 43 ۩ Love ·

2.5K 436 13
                                    

༺✿༻




« JINHEE's POV »


قوتابییەکان بە ڕێزەوە ماڵئاواییان لێم دەکرد کاتێك بە لای مندا تێدەپەڕین، پێم وابێت مامەڵە کردنیان لەگەڵم وەك کەسێکی بەڕێز زۆر باشترە وەك لە مامەڵە کردنیان لەگەڵم وەک کەسێکی کەم بەها.

❞ جین هیی ❝قۆڵێك خۆی لە شانم ئاڵاندو هەنگاوەکانی نزیکتر دەبووەوە.

❞ بۆچی ئەوەندەت پێ چوو؟! ❝خۆم مۆن کرد و بە تایهیۆنگم وت.

❞ببوورە، کوڕەکان پێویست بوو هەندێك شت لە لۆکەرەکانیان دەربهێنن❝تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد.

❞ئۆۆو با بچینەوە بۆ ماڵەوە من پێویستە خۆم بشۆم جلەکانم بۆنی ئارەقیان لێ دێت❝جەی هۆپ وتی.

❞ ئەوەی منیش ❝ڕووخساری جیمین تێك چوو کاتێك بۆنی جلەکانی کرد.


« NO ONE's POV »

جین هیی هاتەدەرەوە لە ماڵەوە، چووە ناو ئۆتۆمبیلەکەی تایهیۆنگ و بەرەو ماڵی مین هیی ڕۆیشتن، ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایکبوونی مین هیی'ە هەروەها Btsیش بانگێشت کراون.

❞ سەرنجڕاکێش دیاری ❝تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و چاوی لەسەر ڕێگاکە بوو.

❞ئاییگۆ، ئەوە ملیۆنێك جارە ئەمڕۆ تۆ ئەوە دەڵێیتەوە❝جین هیی پێکەنی.

❞هەرگیز بێزار نابم لە وتنی❝تایهیۆنگ دەستی ڕاستی لەسەر سووکانی ئۆتۆمبیلەکە لادا و دەستی جین هیی گرت.

❞ باشە ئەوە گەیشتین ❝تایهیۆنگ ئۆتۆمۆبیلەکەی لەدەرەوە ڕاگرت کە لە دەوروبەری ماڵەکە ئۆتۆمۆبیلی زۆری میوانەکانی لێ بوو.

❞وادیارە کوڕەکان گەیشتوون❝تایهیۆنگ وتی و چاوی بە ئۆتۆمبیلەکانی ئەوان کەوت.

هەردووکیان چوونە ژوورەوە و بەرەو ژووری میوان چوون کە میوانەکانی لێ بوو.

❞جەژنی لەدایك بوونت پیرۆز❝جین هیی بە دڵخۆشی وتی.

❞ زۆر سوپاس! ❝مین هیی باوەشی پیاکرد و دیارییەکەی لێ وەرگرت.

❞جەژنی لەدایك بوونت پیرۆز نوونا❝تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد.

❞سوپاس هاوڕێیان ئێمە چاوەڕێی ئێوە بووین❝مین هیی وتی.

لەوێ گروپی Got7 ،Bts ،Dreamی لێ بوو هەندێکیان بەیەکەوە قسەیان دەکرد، جین هیی سەرسام بوو کاتێك بینی Bts و Got7 بەیەکەوە قسەدەکەن وەک ئەوەی لەمێژبێ هاوڕێی یەکتر بن

جین هیی و تایهیۆنگیش چوونەلایان و دەستیان کرد بە قسەکردن وە گفتوگۆکەی نێوانیان بەردەوام بوو.

𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now