· 35 ۩ I'm Sorry ·

2.5K 480 10
                                    

༺✿༻




« NO ONE's POV »

❞...ئایا ئەو...دەژی؟❞جین پرسیاری لە Bts کرد، وە سەیری هاوڕێ بێ ڕۆحەکەی دەکرد، کە بە بێ هیچ بیر کردنەوەیەك سەیری بۆشاییەکی دەکرد.


❞ئاییگۆ، ئەوە هەڵەی خۆیەتی کە خراپ بووە❝جەی هۆپ وتی.


❞ئەوە سێ ڕۆژ دەبێت...❝وەك هاوارکردنێك هاواری کرد.


سێ ڕۆژ دەبێت بەڵام هێشتا نەگەڕاوەتەوە، ئەو وەڵامی پەیوەندییەکان و نامەکانی نەداتەوە، هەستی دەکرد ئەو سێ ڕۆژە وەك ئەوە تێپەڕیوە کە لە جەهەنەمدا بووبێت، هەموو شەوێك، لەبەردەم دەرگای ماڵیان دەوەستا چاوەکانی بە کراوەیی دەهێشتەوە تا نیوەی شەو...بەڵام جین هیی هیچ ئاماژەیەکی نەبوو دیار نەمابوو، تایهیۆنگ زیاتر بێ ڕۆح دەبوو لەگەڵ تێپەڕینی هەر خولەکێك، هەموو ئەوەی کە دەیتوانی بیری لێبکاتەوە جین هیی بوو...
هەروەها چۆن هیوابخوازێ کە لەو کاتەدا بیبینێت.






« JINHEE's POV »

📲تایهیۆنگ:-تکایە وەڵامی پەیوەندییەکانم بدەرەوە.

📲تایهیۆنگ:-تکایە جین هیی هەر نەبێت وەڵامی نامەکانم بدەرەوە.

📲تایهیۆنگ:-جین هیی...داوای لێبووردن دەکەم، بمبوورە...ئازارم دایت...

📲تایهۆنگ:-جین هیی دەزانم تۆ ئەمە دەخوێنیتەوە...
تکایە قسەم لەگەڵ بکە.

📲تایهیۆنگ:-بەجێم مەهێڵە جین هیی...دوای لێبووردن دەکەم، ملیۆنێك جاری تر، ئەوە دەزانم کە تۆ فێڵت لە من نەکردووە...دەزانم تۆ دەستت لە یونا نەداوە...داوای لێبووردن دەکەم کە متمانەم بە تۆ نەکرد...جین هیی هەلێکم بدەرێ، تکایە...


نامەیەکی یەکجار زۆرم لە تایهیۆنگەوە پێگەیشت...
ئەوەم لە بامبامەوە بیست کە ئەو هەموو شتێکی زانییوە، هێشتا دووبارە و دووبارە نامەکانیم دەخوێندەوە وە هێشتا ناتوانم لێی تێبگەم...یەکمجار هاواری کرد بەسەرما وە ئێستا ئەو...دەڵێت داوای لێبووردن دەکەم؟!


درۆدەکەم ئەگەر بڵێم بەشێك لەمن نایەوێت بچێت بۆ لای و باوەشی پیابکات، پێی بڵێم هەموو شتێك باشە و دەتوانین دووبارە دەست پێبکەینەوە، بەڵام بەشێکی گەورە لە من پەشیمانی کردمەوە...
بۆچی من ئەوە بکەم!؟ پێویستە تایهیۆنگ وانەیەك فێربێت لەوەی کە منی ئازاردا، پێویستە ئەو وانەیە فێربێت لەبەر ئەوەی باوەڕی بە خۆشەویستەکەی خۆی نەکرد، دەبێت بزانێت هەست بە چی دەکەم، ئەوە چەند بە ئازارە کاتێك خۆشەویستەکەت فەرامۆشت دەکات.




« TAEHYUNG's POV »

ئەوە سێ ڕۆژ و چل و هەشت خولەك و سی و پێنج چرکەیە...بەبێ بینی جین هیی، ڕۆژەکان ناڕەحەت تر و ناڕوحەت تر دەبن بەبێ ئەو، هەست بە ساردی دەکەم کە بەرەو ڕووم دێت کاتێك سەیری مێزە بەتاڵەکەی دەکەم.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now