· 29 ۩ Field Trip 1·

2.4K 476 25
                                    

༺✿༻




« JINHEE's POV »


❞دەمەوێت لەگەڵ ئەوان دابنیشم...❝کچەکان لچیان شۆڕ کردبوو.


هەروەها هەندێکیان تووڕە و بێزار بوون، بەتایبەتی لاورا، ووشین و یونا.


لەگەڵ ئەوەش، هەمووان بەجۆش بوون بە مانەوەیان بۆماوەیان سێ ڕۆژ و دوو شەو لە کەمپەکە.


جین هیی لای جامەکە دانیشت و تایهیۆنگ لەتەنیشتی، هەروەها دواوە Bts و ماکنییەکانی Got7 دانیشتوون.


❞چەند شتت لەگەڵ خۆت هێناوە؟❝تایهیۆنگ تووشی شۆكبوو کاتێك جانتاکەی جین هیی بینی.


❞چــی؟ خۆت دەزانی، ئەوە پێویستییە❝*دوو ڕۆژم پێ چوو تا ئەمانە کۆبکەمەوە لەم جانتایەدا!*جین هیی بیری دەکردەوە.




« TAEHYUNG's POV »

ئەی خوایە پشتم دەمکوژێت ئەوەندە ئازاری هەیە...
ئەوە چەند کاتژمێرێك دەبێت، دەبێت کەی بگەین؟


سەیری جین هیی'م کرد، یەکسەر کەوتبووە جیهانی خەونەکانەوە، هیچم نەکرد تەنها زەردەخەنەیەکم کرد...چۆن دەتوانێ ئاوا جوان بێت کاتێك دەخەوێت؟ هێشتا هێدفۆنەکەی بە گوێوەیە، گوێ لە چی دەگرێت؟ یەکێك لە هێدفۆنەکانم دەرهێنا و خستمە گوێی خۆم.


ئۆو...ئەو گۆرانییە دەزانم کامەیە! ئەوەیە!...
گۆرانی Dreamە؟ ئەوان یەکێکن لە گروپە بەناوبانگەکانی JYP؟ ڕووخساری ئەندامەکانیانم نەبینیوە بەڵام ناوەکانیان دەزانم وە لە شوێنە گشتییەکان گوێم لێی بووە لە هەموو شوێنێك لێدەدرێ گۆرانییەکانیان، زۆر بەجوانی بیرمدێتەوە.


بەلامەوە سەیرە چۆن خەوتووە بەو دەنگە بەرزەی کە گۆرانییەکە هەیەتی، مۆبایلەکەیم هەڵگرت و گۆرانییەکەم لابرد و کوژاندمەوە پاشان سەری جین هیی'م خستە سەر شانی خۆم.


ئااااااااا! ئەو زۆر سەرجڕاکێشە! دڵم بەخێرایی لێدەدات!




« NO ONE's POV »

❞هەمووتان ئاگات لێرە بێت!❝هەموو مامۆستاکان بەدەنگی بەرز وتیان❞گەیشتینە دارستانەکە، تکایە هەموو قوتابییەکان ئاگاتان لە شتەکانی خۆتان بێت ئەم چەند ڕۆژە، ئێستا ئاگادار بن کاتێك دوور دەکەونەوە، دارستانەکە لەوانەیە مەترسیدار بێت❝


کاتێك کەس گوێی لە ماۆستاکان نەدەگرت، هەمووان سەرقاڵ بوون و دڵخۆش بوون بۆ گەشتەکە.


دوای ئەوەی کە هەموو قوتابییەکان دابەزین لە پاسەکە، لە کەمپەکەکەدا وەستان و چاوەڕێی ڕێنماییەکانیان دەکرد.
جین هیی، Bts، می یۆنگ، بامبام و یۆگیوم بەیەکەوە بوون وەک گروپێ.


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now