· 20 ۩ Unhappiness ·

2.5K 518 26
                                    

༺✿༻




« TAEHYUNG's POV »

❞هێی! تۆ بەڕاستی لەگەڵ یونا ژووان دەبەستی؟❝جیمین بە نائومێدی هاواری کرد.


❞بـەڵـێ...❝وتم.


❞ئێمە دەزانین لە ڕابردوودا چی بووە بەڵام...هێشتا ئەوت خۆشدەوێت؟❝ڕاپمۆن پرسی...وەك بەردم لێهات،نەمزانی چۆن وەڵامی بدەمەوە، هێشتا خۆشم دەوێ؟
نازانم.


❞بۆچی وەڵام نادەیتەوە؟❝


❞ئەی چی دەربارەی جین هیی؟ چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بە ئێمەت وت کە داوای ژووانی لێ دەکەیت، بیرتە؟❝بێگومان بیرمە چۆن لە بیری دەکەم، تەنانەت پلانی ئەوەشم دانابوو کە چۆن پێی بڵێم، بەڵام شتەکان وەک ئەوە نەبوو کە پلانم بۆ دانابوو.


❞بەڵێ، لەبیرمە❝وتم.


❞کەواتە بۆچی ئێستا لەگەڵ یونا ژووان دەبەستی! کەواتە تۆ جین هیی یان یونات بەدڵە؟❝بێگومان جین هیی'م بەدڵە!...نەخێر خۆشمدەوێت.


❞جین هیی'م خۆشدەوێت...❝


❞کەواتە لەگەڵ ئەو ژووان ببەستە!❝


❞هاوڕێیان ئێوە تێناگەن، من تەنها نامەوێ یونا ئازار بدەم، بەهۆی منەوە زۆری چەشتووە!❝


❞کەواتە درۆی لەگەڵ دەکەیت؟ ئەو زیاتر ئازار دەچێژێ ئەگەر بۆی دەرکەوت کە تۆ ئەوت خۆشنەویستووە، دواتر لە کۆتاییدا یونا و خۆت و جین هیی'ش تووشی ئازار دەکەیت!❝شوگا وتی.
شوگا ڕاست دەکات، من تەنها خۆمان ئازار دەدەم لە کۆتاییدا.


❞من...پێویستم بە کاتی زیاترە...❝


هەموویان ئاهیان هەڵکێشا...


جۆنگکوك دەستی خستە سەر شانم.
❞هیوادارم بڕیاڕە ڕاستە بدەیت، هیون❝


❞ سوپاس ❝وتم.


❞دەزانی، هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە جین هیی منی ڕەتکردەوە چی بوو...لەبەرئەوەی ئەو پێی وتم، ئەو تۆی خۆشدەوێت❝ڕاپمۆن سەر نزم کردەوە...
بەڕاستی؟جین هیی...ئەویش بەهەمان شێوە منی خۆشدەوێت؟ دەمەوێت پێی بڵێم کەمنیش هەمان هەستم هەیە...بەڵام─




« JINHEE's POV »

{دوا پێشهاتەکان~: خەونە...Kj و Baroی گروپی B1A4 ژوان دەبەستن؟}


دیسان دەستمان پێکردەوە، هەواڵێکی ئابڕووبەرانەی تر دەربارەی من و هەندێ لە هونەرمەندە کوڕەکان کە تەنانەت قسەشم لەگەڵ نەکردوون.
وا هەست دەکەم کە دنیا دژی منە، لە ڕاستییدا ئەو تایهیۆنگە خۆشەویستی هەیە یان هەوڵ دەدات بەرەنگاری من ببێتەوە؟ یان بە من دەڵێ بەردەوام بە؟


𝐁𝐀𝐃 𝐁𝐎𝐘 𝐈𝐍 𝐋𝐔𝐕 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now