یەکەم شت کە ئاگادار دەکرێینەوە لێی
ھێی مرۆڤ ! دوورکەوە لە مرۆڤە ساختەکان ،مرۆڤە دووڕووەکان ،مرۆڤە حەسوودەکان ،خۆویستەکان ،کەواتە پێویستە لەگەڵ کێ نزیک بین ئەگەر پێوست بکات لەو جۆرە مرۆڤانە دووربین ؟ وە بۆچی دەبێت 'مرۆڤ' ئەو ھەمووە ڕووەی ھەبێ؟ وە من کامە جۆری مرۆڤم؟ چۆن بتوانم مرۆڤەکان لەیەک جوداکەمەوە ؟ لەکاتێکدا ھەمووان بە کەسی باش دەردەکەون ، لە شوێنێک دەژیم لەھەموو لایەکم بونەوەرێک دەژی بەو ناوەوە بێزاربووم لە ھەموویان لە ھەموو کەسێک وە نامەوێ ھیچ مرۆڤێک لێم نزیک بێت .خەندە ساختەکانیان ،گفتوگۆ شیرینە ساختەکانیان ھەموو کاتێک لەسەر ڕووخسار و زمانیانە ،تەنانەت من بێزاربووم لێیان ئایا خۆیان بێزارنابن لە ژیانیان بە ساختەیی ؟ دەمەوێت مرۆڤێک بم ھەرشتێک لە دڵمدا بوو بتوانم لەسەر زمان دەریکەم بەبێ ئەوەی گرنگی بە ھەستی کەسەکان بدەم چونکە ئەگەر وانەکەم ئەوە منیش دەبم لە یەکێک لەو مرۆڤە ساختانە وە ئەگەر واشبکەم ئەوە لەوانەیە برینداریان بکەم بە قسەکانم ،
کاتێک کە مرۆڤەکان توڕە دەبن دابەش دەبن بۆچەند جۆرێک ..ھەیانە بەرزترین تۆنی بکاردەھێنێت لەگەڵ وشە ڕەق و ئازاردەرەکان دەست بە لێدان دەکات، ھەیانە قسانێک دەکات کە ھەرگیز مەبەستی نەبوونە تەنھا وەک ھێزێک دەیەوێ خۆی بسەپێنێت،وە ھەندێکیان بە بێدەنگی دەمێنێتەوە لەکاتی توڕەییدا تەنھا ئارام دەبێ ھەیانە قسەکانی لە وەرەقەیەکدا دەنووسی و دواتر فڕێیدەدا ھەندێک توڕەن وە تەنھا پێدەکەنن لەوەکاتەدا
ئەی مرۆڤەکان سەیر نین؟
تێگەیشتن لەیەک مرۆڤ ساڵانێکی دەوێت ، چی دەربارەی ملیۆنانیان؟ ئەوان یەک درووستکەریان ھەیە
کە جگە لە ئەو کەسیتر ناتوانێ لێیان تێبگات
مرۆڤەکان سەختن وە باسکردنیان بە چەند پەڕاوێک کۆتایی پێ نایەت.من کچێکی بیست و یەک ساڵانم لە شارێک لەدایک بووم کەچەندین مرۆڤی تێدا کوژراوە تاوەکوو کەسانی وەک من لەسەر ئەم دونیایەدا بژیەنن 'سیۆل' ناوی شارەکەمە پێنج پیت پێنج ھەزار واتا..لە خێزانێکی سادەو ساکار دەژیم لە ماڵێکی ئاسایی لەگەڵ دایک وباوک و براکەم کە دوو ساڵ لەخۆم گەورەترە ..
کەسێکی قسەلەڕووم کە ئەمەش وایکردووە مرۆڤە ساختەکان لێم بەدووربن ھەمیشە بوون و نەبوونی خەڵکانم لە نزیکم بەلاوە شتێکی ئاسایی بووە ، ئەوەی ڕۆشتووە و بەجێی ھێشتووم وەک ئەوە وابووە کە دەرگای ماڵەکەم بەسەر میوانێکی ڕۆشتوو داخست بێت ، ڕۆیشتنیان ئازارم نادا وە بوونیشیان زۆربەی کات بێزارم دەکات گەڕانەوەیان بۆلام شتێکی ئاساییە من مرۆڤەکان ڕەتناکەمەوە کاتێک پەشیمان دەبنەوە لە جێھێشتنمیان چونکە لێیان ناپاڕێمەوە بۆ نەڕۆشتنیان ، بەڵام ھەرگیز بەھەمان شێوە ڕەفتاریان لەگەڵ ناکەم:)

YOU ARE READING
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Mystery / Thrillerباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂