"کچەکە ڕەنگەکانی دۆزیەوە تاوەکو کوڕەکەی پێ ڕەنگ بکات،لە کاتێکدا جیھان کوڕەکەی جێھێشت بوو بە ڕەنگە ڕەساسیە ماتەکەی."
𝟯𝟬
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩
دوای گوێ لێبوون لە زەنگی بەر دەرگاکە ،جۆنگکووک بە کەمێک شڵەژاویەوە ھەڵسا لە شوێنەکەی ،وە ئێلیش ھەوڵیدا لەگەڵی بچێت بەڵام کوڕەکە ڕێگری لێکرد.
"چاوەڕێی کەسێکت نەکردووە لەبیرت چووبێت؟"ئێل دوبارە لێی پرسیەوە ،بە نیگەرانیەوە چونکە کاتەکە لە نیوەی شەو لای دابوو..
تەنھا سەری بە نەرێ لەقاند ،ژوورەکەی جێھێشت ،بەخێرایی بەسەر پلیەکانەکان دەچوویە خوارەوە ھەر کە دەنگی زەنگەکە بەرزتر و بەرزتر دەبوو.
ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژێ دەرگاکەی بە کەمێک شڵەژاوی کردەوە ،تا چاوی بکەوێتە سەر کوڕێکی ڕەش پۆشی باڵا بەرز ،چاوەکانی وەک ھەڵۆ وابوون برۆکانی بەیەکەوە بەستبوویەوە توڕەیی بازیدەدا لە چاوەکانی.
جۆنگکووک وەک خۆی ھەستی بە کەمێک ترس کرد لە سامەکەی ئەو کوڕە دەریدەخست لەبەردەمی ،وا دەردەکەوت کە خۆی دەخواتەوە لە ناوەوە.
لە کۆتاییدا بڕیاڕیدا قسە بکات و بزانێت ھۆکاری ھاتنی ئەو کوڕە توڕە نەناسراوە کێیە بۆ بەردەم ماڵەکەی.
"سڵاو ،چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟"وتی بە ڕێزەوە پێی ،دەستەکانی خستبوویە ناو بێجامە بەرینە ڕەشەکەی.
"خوشکەکەم."بە دەنگێکی وشکی قوڵ درکاندنی.
"ببورە؟"بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد.
کوڕە توڕەکە زمانی بەتوندی لە ناوەوەی ڕوومەتی دەخشاند لە تورەییدا.
"خوشکەکەم لە کوێیە بەنەفرەت بیت!؟؟"
جۆنگکووک چاوەکانی فراوان بوون لەگەڵ ھاواری کوڕەکە،نەیتوانی ھێشتا حاڵی ببێت ،بەڵام ئەو جۆرە قسەکردنە لا نامۆ نەبوو.
YOU ARE READING
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Mystery / Thrillerباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
