ئێل وردە وردە چاوەکانی دەکردەوە پاش چەند کاتژمێرێک خـەوتن ،یەکەم شت کە بینی ڕەنگی ڕەساسیەکەی سەقفی ژوورەکەی بوو ، کە ئەمەش وای لێکرد چاوەکانی بەتەواوی بکەنەوە چونکە ئەوە ڕەنگی ژوورەکەی ئەو و سێھون نەبوو
بەڕێکی دانیشت پاشان سەیری دەوروبەری کرد بە گومان و ترسەوە لەوەی ڕفێندرابێت ،بەڵام ھێمنی ڕەنگەکانی ئەو ژوورەوە ئەو بیرۆکانەی ڕەت دەکردەوە لە مێشکی
ھەڵسا لەسەر سیسەمە قەبارە گەورەکە ، ھەر کە ھەستا گوێی لە کەوتنی شتێک بوو لەژێر پێی ئەویش کاتژمێری ھەلسێنەرەکە بوو ، دانەوییەوە بەوریایی ھەڵیگرت خۆشبەختانە نەشکابوو ،لەسەر مێزە بچووکەکەی تەنیشت سیسەمەکە داینا ،وەستا کاتێک وێنەی کەسێکی نامۆی بینی لەسەر مێزەکە لەھەمان کاتدا پارچە کاغەزێک
پارچە کاغەزەکەی ھەڵگرت بینی کە چەند وشەیەکی تێدا نووسراوە
'بۆ ئەوکاتەی ھەڵسای لەخەو ،ببورە لەبەرئەوەی بێ مۆڵەتی خۆت ھێنامیە ماڵەکەم چونکە ماڵەکەتم نەدەزانی وە ئێستاش دەتوانی بگەڕێیتەوە ماڵەکەت یاخود بمێنیتەوە ھیچ کەسێک لەماڵەکەم ناژی؛)'
ئێل چاوەکانی توند داخست ،یەک لەبەر ئەوەی ھەموو ئەو شتانەی بەیانی ڕوویدا لەبیریھاتەوە بە کوڕەکە نەناسراوەکەشەوە ، دوو لەبەر ئەو شەرمەی کە ھەستی پێدەکات چونکە کوڕەکە بە باوەش ھێناویتیە ماڵەکەی خۆی .
کاغەزەکەی لوولکرد فڕێیدا بە توڕەیی، وە پاشان سەیری ژووری ئەو کوڕە نەناسراوەی دەکرد ، ژوورەکەی ھێمن بەخش و شیک بوو لە کوڕێکی شارەزای دیزاین دەچوو بەھۆی ژوورە ڕەنگ سپی و ڕەساسسیەکەی بوونی ڕەنگی کاڵ و وە کەلوپەلی ڕەش لە ھەندێک شوێنی ژوورەکە
ھەندێک وێنە کەوتە بەرچاوی کە بە چوارچێوەکان و ھەندێکیان بەشێوازی تایبەت لە دیوار درابوون ، ئەو کوڕەی کە بەیانی یارمەتی دا ، شێوەیەکی قۆز و سەرنج ڕاکێشی ھەبوو کە وای کرد سەرنجی ئێل بۆخۆی ڕابکێشێت تاوەکوو سەیری ھەموو وێنەکان بکات بە وردی
کوڕەکە ھەر وەک چۆن بەیانی بینی ،باڵا بەرز بوو و پێستێکی ڕۆشن ی ھەبوو قژێکی خاوی قاوەیی و خاوەن چاوی گەورە بوو ،خەندەیەکی شیرینی لەسەر لێوەکان بوو لە وێنەکاندا وە ھەروەھا خاوەنی دەنگی پێکەنینێکی قوڵ بوو ھەروەک کاتێک بە ئێل پێدەکەنی ، ئەو بە کورتی کوڕێکی نایاب بوو .
وێنەکان زۆربەیان لەگەڵ چەند کوڕێک دا گیرا بوو کە دەریدەخات ھاوڕێی بوون ،ئەوانیش بەھەمان شێوەی ئەوە قۆز و جوان بوون .
ВЫ ЧИТАЕТЕ
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Детектив / Триллерباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
