𝟮𝟯
"باڵ و پەڕیان پێدەدەین کەچی لەگەڵ خەڵکیدا دەفڕن"•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•
"جۆنگکووک ؟!"چرپاندی،خورپەیەک بەر دڵی کەوت.
پیاوە باڵا بەرزەکە خەندەیەکی ترسناکی کرد وای لە کچەکە کرد ،زیاتر سەریبسوڕمێت لەو حاڵەی تێیدایەتی.
"بۆم دەرکەوت بێ ئابڕوویەکی نێو باوەشی کوڕەکانیت لەوەتەی چاودێریت دەکەم."دەستی بە قژە تێکچووەکەی داھێنا ،وەک نەخۆش دەردەکەوت.
"چیت دەوێت؟!"ئێل شۆک ببوو نەیدەزانی چۆن قسەبکات و بجوڵێتەوە چونکە ئەو چاوەڕێی شتێکی لەو شێوەیەی نەدەکرد وە ئامادە نەبوو بۆی.
کەشەکە ترسناکتر و ناخۆشتر دەبوو لەگەڵ تێپەڕینی ھەر چرکەیەک لە بێدەنگی ..
دڵی ئێل نزیک بوو لە تەقینەوە ھەرکە پەرۆشی زانین و شۆک و ترسی ئەو دیمەنەی پێشی زۆر دەبوو تێیدا.
مێشکی سەڕقاڵ بوو بە بیرکردنەوە بۆ ئەوەی ھۆکارێک بۆ ئەو شتەی ڕوودەدات بدۆزێتەوە.
"دەبێت چیم بوێت؟!"کوڕەکە بە وشکی پێکەنی ،دەستێکی خستە نێو گیرفانی و بە سەیرکردنێکی تیرەوە سەیری کچەکەی دەکرد.
"تۆم
دەوێت."دەنگێک بەرز بوویەوە ،بەڵام ئەستەم بوو دەنگەکە دەربکرێت بەھۆی ئەو قوماشەی لەسەر دەمیەوە دانرابوو.
"دەبوا زوو بمزانیبوا تۆ گەمژەیەکی بێ مێشکیت باوەڕ ناکەم ئەو ھەمووە ماوەیە تۆم وەکو ھاوڕێیەکی خۆم دانابوو بەنەفرەت بیت!"کچەکە وتی بە دەنگە ساردە ناسراوەکەیەوە ،ھەر کەسەیری ئەو لاشەی بێدەسەڵاتەی دەکرد کە لەبەردەمی دانیشتبوو ،ھەستی بە لاواز بوون دەکرد ،بەڵام خۆی بە بەھێزی دەردەخست.
ئێل ھەموو کات دەیزانی کە ھاوڕێكەی كێشەیەكی ھەیە لە ڕووی دەروونیەوە چونکە ڕەفتارو قسەکانی زۆربەی کاتەکان نامۆ دەبوون ،بەڵام ھەر کە ڕەتی کردەوە ھیچ شتێکی دەربارەی ئەو لەیاد نەما ،تەنانەت لەبیری چوو کە کەسێکی وەک ئەو لە ژیانی دا ھەیە بۆیە گرنگی پێی نەدا ،دووجار ئەو ھەڵەی کردەوە وە دوبارە تووشی کێشە بووویەوە.
ESTÁS LEYENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Misterio / Suspensoباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂