𝟭𝟵
"بۆچی پێویستە کەسانێک بناسین کاتێک دەزانین کەھیچ داھاتوویەکمان لەگەڵیا نیە؟"
𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩
تاریکایی سەرتاپای شارەکەی داپۆشی بوو،بای زستانە جەستەی مرۆڤەکانی دەھەژاند ھەر کە لە شەقامەکان ھاتووچۆیان دەکرد .
کاتی چوونەدەرەوەی گەنج و خێزانەکان بوو بۆ دەرەوە و گەڕانەوەی بەشێکی فەرمانبەران بوو لە کارەکانیان.
لەھەر تاکێک کە دەبینرا لەو شارە ،ژیانێکی تایبەت و کێشە و پلانی خۆی ھەبوو ،ھەر چەند قەڵەباڵغ بوو بەڵام ھێشتا ھیچ یەکێک ئەوەی تری نەدەناسی کە بەلای دا دەڕۆشت ،ھەبوو تیایدا خەمبار،دڵخۆش،سەرقاڵ،ماندوو...
مناڵەکان ڕادەكەن و یارێ دەکەن.
گەنجەکان چێژ لە کاتەکانیان وەردەگرن،خەڵکی سەرقاڵن لەگەڵ ژیان ،گۆڕەپانێکی قەڵەباڵخ پربووە لە خەڵک ،وە لەوێ لە شوێنێک کچێک دەڕوات بە ھێمنی ،ونبووە لەنێو بێرۆکەکانی..
لەناو ھەموو ئەو خەڵکدا لەناو باسی ژیانی ملیۆنان خەڵکدا دەمەوێت باسی ئەو دوو مرۆڤە ڕەگەزە جیاوازە بکەم کە لە ڕەگەز جیاواز لە ھەلسوکەت ئاڵۆزن لەھەمان کاتدا ھاوڕێن .
لە دادگای ئەو شارەدا لەکاتی تەواو بوونی کار ،ئۆھ ئێل ی پارێزەر دوای خۆکۆکردنەوە ،ئامادەبوو بۆ گەڕانەوە ،بەھۆی قەڵەباڵغی بەر دەرگای دادگاکە بڕیاڕیدا بە گەراجی فەرمانبەرانی دادگادا بگەڕێتەوە ماڵەوە .
بەڵام ئەوەی سەرنجی ئەوی ڕاکێشا لەکاتی گەڕانەوەیدا ،پشتی کەسێک بوو کە ئەو دەیناسیەوە.
وردە وردە لێی نزیک بوویەوە تا بەتەواوی دڵنیابووەوە لەو کەسەی کە لەمێشکی دانابوو.
"چی دەکەی لێرە؟!"دەنگی وشک و سارد بوو.لەناخیەوە ساردیەک دروست بوو بەرامبەر بەو کەسەی ھەموو کات گەرمی بە ناخیدا دەبەخشی.
کوڕە باڵا بەرز و قژ خاوەکە ئاوەڕی دایەوە ،بەو شتەوە کە لە دەستیەوە بوو،چاوەکانی ئێل فراوان بوون کاتی ئەوەی بینی لە دەستی ھاوڕێ نزیکەکەی.
"ئـ-ئێل؟"تەتەڵەی کرد ھەر کە چاوەکانی بەستران لەگەڵ چاوە سارد و ھەست لێبڕاوەکانی کچەکە..
"وتیان کە تۆ سەرقاڵیت گەڕاویتە ماڵەوە؟"ئێل دەنگی نزم بوو بەڵام ھەر وشەیەک کە دەیدرکاند وەک خەنجەر وابوون بۆ کوڕەکە.
جۆنگکووک بێدەنگ بوو ،نەیدەتوانی وەڵامبداتەوە ،بۆیە تەنھا بەبێدەنگی مایەوە.
ESTÁS LEYENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Misterio / Suspensoباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
