𝟥𝟣|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖷𝖷𝖨

3.9K 621 250
                                        

"چاوپێکەوتنەکەمان چارەنووس بوو
بوونم بە ھاوڕێت ھەڵبژاردەیەک بوو
بەڵام کەوتنە خۆشەویستیم لەگەڵت لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی خـۆم بوو."

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗲𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗲𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

وژە وژی با لە دەرەوە بە ھێمنی دەھات ،خۆر ھاتبوویەوە سەر کارەکەی بەڵام ئەمجارە بەتەنھا نەبوو ھەورەکانیش بەشداریان کردبوو ،تۆپەڵە تۆپەڵی ھەور ئاسمانە شین دەرکەوتوەکەیان جوانتر کردبوو .

پەسەندترین ڕۆژی زۆربەی خەڵک بوو چونکە پشوو بوو ،زۆرێکیان لە فرۆشگاکان بوون خەریکی شت کڕین و بەشێکیش لەسەر شەقامەکان وردە وردە دەردەکەوتن ،پاسکیل و سەیارەکان بەردەوام بوون لە ھاتووچۆ .

شار قەڵەباڵغ بوو ،ڕووناک بوو ،گەشاوەیی پێوە دیار بوو بۆیە باڵندەکانیش دەیانجریواند بە ئاسوودەیی ،لەو جۆرە کەش و ھەوا و شوێنە ئارام و دڵگیرانە دەچوو کە لە فیلمەکان دەیابینین.

لەو ڕۆژە ھەر کەش و ھەوا جیاواز نەبوو،بـەڵکو ماڵەکەی جۆنگکووکیش جیاوازی بەخۆیەوە دەبینی،ئەو ھەر یەک بوو بەڵام لەو ڕۆژەدا بوو بوون بە دوو ،ھەر شار پڕ دەنگ نەبوو ،ماڵەکەی ئەویش دەنگی نوێی بۆ زیاد ببوو.

لاشەی کوڕەکەی بە ئارامی ڕاکشا بوو بەتانیەکەی کە لە باوەشیدا ئاڵاند بوو،خەو تەواو بردبوویەوە لەو ١٠ەی بەیانیەیدا ئەویش بەھۆی درەنگ خەوتنی دوێنێ شەو .

بەڵام ئەو ئارامیە ھێندە درێژەی نەکێشا ،ھەر کە چاوەکانی بە ھێواشی کردەوە ،چاوەکانی شتێکی نوێ و ترسناک و تاڕادەیەک جوانیان بینی.نەیدەزانی کە ئایا بترسێت یاخود ڕابمێنێت لەو دیمەنە جوانەی بەردەمی.

ئێل زووتر لە کوڕەکە ھەڵسابوو ،وە ھەر کە چاوەکانی کردبویەوە کارەساتێکی بینی کە ھەرگیز بیری لێ نەدەکردەوە ڕووبدات ،

ئەو لە تەنیشت جۆنگکووک .

لەسەر ھەمان جێگا.

بەس بوون بۆ ئەوەی بۆ چەند چرکەیەک بیر بکاتەوە لە دوێنێ شەوی کە چۆن گەشتۆتە ئەو شوێنە و لەنێو باوەشی کوڕەکەیە ،بەڵام ئەستەم بوو وەبیر ھێنانەوەی ئەو یادەوەریانە.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora