𝟤𝟨|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖷𝖵𝖨

3.1K 579 149
                                    

𝟮𝟲

کاتێک لێوەکان بێ دەنگن"
دڵ خاوەنی ھەزار زمانە..."

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

ئێل بە بێدەنگی و کەمێک شڵەژاویەوە لە باخچەی نەخۆشخانە دانیشت بوو،چـاوەڕێی جۆنگکووکی دەکرد بگەڕێتەوە کە ڕۆشت بوو بۆ ھێنانی قاوە بۆ ھەردووکیان..

دەوری درابوو بە ڕەنگی سەوز لەھەمان کاتدا کەسانی نەخۆش لە باخچەکەدا ھاتووچۆیان دەکرد یاخود دانیشت بوون،بەشێک لە منداڵەکان بە ھێمنی خەریکی یاری بوون.

ئێل دوو دڵ بوو لە ڕازی بوونی بۆ قسەکردن لەگەڵ کوڕەکە ،بەڵام لەو ساتەدا وەک ئەوە وابوو توانای بەرگری نەمابێت بەڵکو تەنھا وەک ھەر کچێکی تر ڕەفتار بکات کاتێک ئەو داوایەیان لێ دەکرێ.

ئەو ھێشتا لە جۆنگکووک توڕە بوو ،بەڵام ئەوەی ڕوویدا ھەرچەندە ڕاست نەبوو بەڵام وەک بەئاگاھاتنەوەیەکبوو لە زانینی نرخی ئەو لە ژیانی.

جۆنگکووک گەڕایەوە بە خەندەیەکی بچووک لەسەر لێوەکانی ،قژە نەرمەکەی لەگەڵ بادا بەرز دەبوویەوە ،نزیک بوویەوە بە ھێواشی کوپەکێکی دا بە ئێل و لە تەنیشتی دانیشت لەسەر کورسیەکە لەگەڵ مەودایەک لە نێوانیان..

موچرکێک بە لەشی کچەکەدا ھات ھەر کە پەنجەی بەر ئەو کەوت لە وەرگرتنی قاوەکە.

دوبارە بێدەنگ بوونەوە ،ھەر یەکەو بە کەمی قاوەکەی دەستی دەخواردەوەو ون ببوو لە ناو مێشکیدا.

ھەردووکیان نەیاندەزانی چۆن بجوڵێنەوە و قسە بکەن لەو کاتەدا چونکە ئەوە شتێکی زۆر نوێ دوای ماوەیەکی زۆر ،جۆنگکووک دەترسا لەوەی قسەیەک بکات و ئێل توڕە بکات وەک ھەموو جارێک ،وە ئێل ھەستی بە شڵەژان دەکرد نەیدەویست ھیچ قسەیەک بکات و تەنھا بەوشێوەیە بمێننەوە..

کوڕەکە گەرووی پاک دەکردەوە ،پاشان دەکۆکی ،ھەنێک جار ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵدەمژی یاخود ئاخ و ئۆفی دەکرد تەنھا نەیدەویست بێدەنگ بێت ،چونکە ھەستی دەکرد ئەو بێدەنگیە ئێل بێزار دەکات و دەڕوات بۆیە ھەوڵی دەدا بەو دەنگانەی بیھێڵێتەوە یان بە قسەی بھێنێت.چونکە ئەو ھەستی بە ئاسوودەیی دەکرد لە بێدەنگیەکەی..

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Where stories live. Discover now