𝟤𝟧|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖷𝖵

3.3K 619 179
                                        


"پرچیشم بۆنی ڕوحێکی مردووی لێدێت!"

𝟮𝟱

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

سێھون بەبێباوەڕیەوە وەستا بوو لە ژووری خوشکەکەی ،سەیری ئێلی دەکرد .بۆ یەکەم جار ھەستی بەخەم کرد وەک برایەک بۆ خوشکە بچووکەکەی .

سێھون ھەموو کات ھەست بە تاوان دەکات کە بەوشێوە خوشکەکەی پشتگوخستووە،وەک برایەک ئاگاداری نابێت و مامەڵەی لەگەڵ ناکات،بەڵام خەتای ئەو نەبوو ئەوە دایک و باوکی بوو وایان لێ دەکرد بەوشێوەیە بێت ،ھەموو مافێکو سەربەخۆییەکیان بە کوڕەکە دەدا ،کچەکەش وەک منداڵێکی دۆزراوە،سێھون پڕ بوو لە ناز لە ھەموو شتێک کە منداڵ لە دایک و باوکی بیەوێت ،وە ئێلیش بە پێچەوانەوە..


کەسایەتیەکەی ئەو زۆر جیاوازە لە ئێل ،ئەو دەم بەخەندە ،تێکەڵ،خۆشەویست،شێتانە بڕیاڕدەدات،ساختەیە وە ئێل پێچەوانەکەی..سێھون ئەوەندە خۆویست بووە کە چەندین جار کە لە منداڵی شیرینی و خواردن کڕاوە بۆ ئێل ،سێھون بردویەتی لێی بەبێ ئەوەی پرس بکات،ھەموو کات مێشکی ئێلی پڕ دەکرد لەوەی دایک و باوکی ئەویان ناوێت و لێی بێزارن ،چونکە دەیوست ھەموو سەرنجەکان بۆ ئەو بێت وای لە ئێل دەکرد توڕە بێت و سارد ڕەفتار بکات لەگەڵ ماڵەوە ،وە ماڵەوەش بەھەمان شێوە ڕەفتاریان لەگەڵ دەکردەوە تەنانەت خراپتریش..

ئەو خۆشەویستی ھەبوو ،ھاوڕێی ھەبوو ،نازی دایک باوکی ھەبوو ،ناوبانگی ھەبوو ،وە ئێلیش ھیچ یەکێکیان، ئەو کراوە بوو وە کچەکەش داخراو ،سێھون سپی بوو وە ئێلیش ڕەش لەبەرامبەر خەڵکیدا..

وەک ھەموو کاتێک ئێل بێ بەشکراوەکە بوو لەنێو ئەو جیھانەدا لەنێو ئەو خەڵکە ناداتپەروەرانەدا .

ئێل ھیچی نەدەویست ،تەنھا گرنگی دان و خۆشەویستنێکی ڕاستی دەویست،زۆر نا تەنھا یەک کەس بەس دەبوو بۆی ئەگەر ڕاستگۆ و گرنگیپێدەر بوا بۆی ،یەک کەسی دەویست تاوەکوو ببێتە ھۆکاری خەندەی ھەموو ڕۆژێکی ،یەک کەسی دەویست تاوەکوو ئەو چاوە  بەتاڵ و بێ ھەستانەی کە ھەیبوو پڕی بکات لە ھەستە جۆراجۆرەکان.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora