6
𝗘𝗹𝗹'𝘀 𝗣𝗢𝗩
"ھێی کچە بێناوەکە!"
دەنگێکی قوڵ لە دوامەوە ھات ، دەنگی تەپە تەپی پێڵاوەکانی ئەو کەسە وردە وردە نزیک دەبووەوە لێم
وە بێگومان بەھۆی دەنگەکەیەوە ناسیمەوە کە کێیە .
بە نەجوڵاوی و بێدەنگی مامەوە بەھیوای ئەوەی بڕوا و تێبگات کە نامەوێت قسە بکەم .
"ھێی؟"
وتی کاتێک لەتەنێشتمەوە وەستا بوو
ئاھێکم ھەڵکێشا و بەساردی سەیرم کرد
وتم
"ھای"
بەڵام ئەو کوڕە دەنگ قوڵە دەدرەوشایەوە لەژێر ڕووناکی مانگە شەوەکەدا،پاڵتۆیەکی قاوەیی تۆخ و جلێکی سادە ڕەش ملپێچێکی ڕەش لەملیەوە ئاڵاندوە تاوەکوو لوتی داپۆشی بوو ،کە تێیدا تەنھا دەمتوانی چاوە قاوەییەکەی تێدا ببینم لەگەڵ قژە ڕەشەکەی کە بەسەر نێوچەوانیەوە بوو .
ئەو وەک کوڕی خەونەکانی سەندرێلا دەردەکەوت
چونکە من کوڕی خەونەکانم نیە .
"سەرمات نیە لەبەردەم ئەو ئاوە ساردە؟"
پرسی و برۆکانی بەرز و نزم کرد
بە نەرێ سەرم لەقاند ، ھەرچەندە ویستم وەڵامێکی ڕەقی پێبدەم .
"تەنھا چاکەتێکی تەنک و بێ کڵاو ملپێچیت چۆن سەرمات نیە ؟!"
دەنگی سەرسامی دەردەخست
وادیارە ناوەستێت تاوەکوو وەڵامێکی تایبەت وەرنەگرێت
"سەرەتا ئێستا بەھارە نەوەک زستان ،وە ھیچ نەبێ وەک تۆ بۆ مۆدێل و خۆ دەرخستن نەھاتوومەتە دەرەوە "
وتم"وە ھەروەھا ئەوە کێشەی تۆ نیە"
ئەوەشم زیاد کرد
پێکەنی ،بۆیەکەم جار خەریک سەرسامی شتێک بم لەودا بەڵام خێرا ڕێگریم لەخۆم کرد
"مۆدێل ؟ کەواتە تۆ من وەک کوڕە مۆدێلەکان دەبینیت ؟واو!"
وتی بە پێکەنینەوە
"وەک ئەو مۆدێلانەی لەگەڵ گیانەوەر نمایش دەکەن"
خەندەیەکی ساختەم کرد
بەساردی سەیری کردم ،ڕووخۆشیەکەی نەما
"ئەگەر بۆ یەک جار قسەیەکی باش بکەیت دەمریت؟"
"بەڵێ"
وتم ،چاوم لێی سوڕاند
بەڵام بۆ بەختی من لەوکاتەدا پژمینم ھات
نەفرەت!
"ئۆھ وادیارە زۆر گەرمات بێت"
دەستی خستە پێشم کە کلێنسەکی گرت بوو پێی
"چیە؟"
وتم
"بیگرە"
YOU ARE READING
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Mystery / Thrillerباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
