"ھەموو کەسێک بەشێکی ژیانیان ھەیە کە بەدەنگی بەرز نەیان خوێندۆتەوە"
𝟭𝟴
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
•
•
𝗘𝗹𝗹'𝘀 𝗣𝗢𝗩
"سۆیۆنگ!"
جۆنگکووک دەنگی بەرز کردەوە لەناکاو ،ھەردووکمان ڕاچەڵەکین،دەنگی ئەو زۆر ترسناک بوو ..
سۆیۆنگ بە خەندەیەکی لارەوە سەیری منی کرد،خەندەیەک پڕ بوو لە وشەی نەوتراو.
"کووکی،ئەو باڵندەیەت چەند دەبێت کڕیوتە؟"
پرسی ،پێکەنی
سەیری ژوورەکەم کرد بۆ ئەوەی ئەو باڵندەیە ببینم کە باسی دەکات.
بەڵام ھیچ نەکەوتە بەرچاوم.
"لەدەرەوە چاوەڕێم بکە!"جۆنگکووک فەرمانی کرد.
چاوەکانی نەخوێندراوە بوون.
سەری لەقاند ،ڕاستەوخۆ چوە دەرەوە بێ ھیچ قسەیەکی تر.
لەکۆتایدا توانیم زمانم بدۆزمەوە ،قسەبکەم کە چەند خولەکێک دەبێت وەک بێ زمانێک سەیری ئەو دووە دەکەم.
"دەتوانیت پێم بڵێیت ئەوە چی بوو؟!"پرسیم بە کەمێک توڕەییەوە،ھەڵسامەوە لە شوێنەکەم.
جۆنگکووک ھەڵسا و مێزەکەی جێھێشت،
ھاھ دەیەوێت لە باوەشم کات لەناکاو؟ پێکەناویە.
بەڵام ئەوەی من چاەوڕێم دەکرد ئەوە نەبوو
بەڵکو ئەو منی جێھێشت و چووە لای دەرگاکە بە خێرایی.
"تا ئەوکاتەی خۆم دێمەوە نەیەیتە دەرەوە ئێل"وتی بەبێ چاوەڕێبوون لە ھیچ قسەیەک لەمن چووە دەرەوە دەرگاکەی بەسەرمدا داخست.
"ھێی نەفرەتی! بوەستە!"ھاوارم کرد بەڵام بێسوود بوو چونکە نەگەڕایەوە،وە گوێشی لێ نەبوو.
ئەوە واتای چی لەناکاو بەشێوەیەک قسە دەکات لەگەڵم وەک ئەوەی من تاکە کەس بم لە بەرچاوی لەو ژیانە،خولەکێکی تر ھەر کە کچێکی تری بینی وەک ئەوەی زبڵێک بم لە دوای خۆی جێیھێشتم.
YOU ARE READING
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Mystery / Thrillerباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
