39|Chapter XXXVIII

3.4K 581 266
                                        

"ئەو مانگی بەدڵ بوو ،چونکە ھەر وەک خۆی بەجوانترین شێوە دەدرەوشاوە کاتێک ھیچی لە دەوروبەر نەبوو"

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

"ئەو مانگی بەدڵ بوو ،چونکە ھەر وەک خۆی بەجوانترین شێوە دەدرەوشاوە کاتێک ھیچی لە دەوروبەر نەبوو"

Author's POV

ـ ھەور سیۆلی داپۆشیبوو لە یەکێک لە ئێوارەکانیدا،وەک چۆن بیرکردنەوە لە کوڕەکە دایپۆشی بوو مێشکی کچەکە..

ھیچ شتێک نەوەستا بوو بە ون بوونی کوڕەکە، بەڵام گڕکانێک دروست ببوو لەنێو دڵی کچەکە بۆ زانینی بچووکترین ھەواڵ لە کوڕەکەوە.

ڕۆشت بوو وە پچڕاندی ھەموو جۆرە پەیوەندیەک لەگەڵیدا،تاکە ڕێگای بەیەکەوە بەستنیان کە چەند نامەیەک بوو لە شەواندا ،ئەوانیش بوونیان نەما.

ئێل نەگەڕایەوە ماڵەکەی خۆی ،ھەر لە شوێنی کوڕەکەوە ڕۆژ و شەوەکانی بەسەر دەبرد لە چاوەڕوانی بۆ بیستنی دەنگێک لێیەوە.

ئەوە بەوجۆرە ئاسان نەبوو کە بیری لێدەکردەوە ،پێی وابوو دەتوانی وەک ڕۆشتنی ھەر کەسێکی تر فەرامۆشی بکات و تەنھا چاوەڕوان بێت ،بەڵام کوڕەکە تەنانەت ڕۆشتنەکەشی جیاواز بوو .

بێ زانینی بەروار و بێ پێدانی شوێنی نشتەجێبونی جێیھێشت لە کاتێکدا ھەموو خولیایەکی کچەکە بوو بە ئەو ، ھەموو ترپەکانی بۆ ئەو و بیرکردنەوەکانی پێشکەش بە ئەو بوون.

ئەو بەتەواوی بەتەنھا مایەوە لەو جیھانەدا،نەبوونی خێزان و نەبوونی ھاوڕێ ،نەبوونی ئەو کەسەی کە شوێنی ھەمووانی بۆ پڕکردبوویەوە بەس بوون بۆ ئەوەی زۆربەری شەوانی بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بەڕێ بکات.

وە ھێشتا دەیوست بەھێز بێت ،بەرگە بگرێت لەپێناو خۆی و ئەودا ،ھێندە بە ئاسانی ھیواکانی لەدەست نەدات ، ئەو بوو ڕێی بە کوڕەکەدا بڕوات تاوەکوو خۆی بدۆزێتەوە تاوەکوو ھیوا بدۆزێتەوە ،بۆیە نەدەبوو خۆی ھیواکانی لەناو ببات.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Onde histórias criam vida. Descubra agora