"ھەموو شتێک ئارامە جگە لە دڵم "
Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.
𝗔𝘂𝘁𝗵𝗲𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩
"نەخێر"کوڕەکە چرپاندی،بەبێھیواییەوە خەریک بوو ،خۆی ھەڵدا ئەویش.
پێیوابوو لە کۆتاییدا خاوەنی شتێک دەبێت ،کە لەو کاتانەی لەلای نیە ،بۆشاییەکەی بۆ پڕبکاتەوە،بەڵام لە چرکەیەکدا کەوتە خوارەوە ،لەرزی بە جەستەی داھێنا،بوێری نەبوو زۆر سەیری خوارەوە بکات،چونکە دەبووە ھۆی بەربوونەوەی خۆیشی،
چاوەکانی توند داخست،نەیدەزانی چیبکات،چۆن بجوڵێتەوە،ئایا بگەڕێتەوەو بیھێنێتەوە سەڕەڕای نەمانی؟یاخود بەردەوامی بدات بە چوونە سەرەوە تا بگات بەو شوێنەی کە ئێل زۆر چاوەڕوانی بوو..
ئێل ھەر لەسەرەتاوە بەپەرۆش بوو بۆ چوونە سەرەوە و گەیشتن بە لووتکەکە لەگەڵ جۆنگکووک،بەڵام ئەوەی روویدا جۆنگکووکی وەستاند،وەک بڵێی بەشێکی ڕۆژەکەی لەدەست دابێت..
ھەوڵیدا خۆی ھێمن بکاتەوەو کارێکی شێتانە نەکات،لەسەر ئەو چیاییە بەرز ونزمەدا..
"گووتم کە ئاگاداربە!بۆ گوێ ناگریت!!؟"ھاواری کرد بە توڕەییەوە.
ئێل بەشەرمەزاریەوە سەیری کوڕەکەی کرد،دەیزانی ھەڵەکە لە ئەودایە،"ھێی ببورە.."
جۆنگکووک چاوی لێسوڕاند،بەتوڕەییەوە بەردەوامیدا بەسەرکەوتن،
وەئێل لە دوایدا ڕۆشت بەھێمنی پێچەوانەی جاری یەکەمی،دەیزانی کە جۆنگکووک زۆر توڕە دیارە و نەیدەویست توڕەتری بکات لەو شوێنەدا ،
ئەو ھۆکارەکە بوو کە وای کرد ئەو کامێرایەی ھەزارەھا میمۆری ھەڵگرتووە بکەوێت و لەناوی ببات،ئەویش بەھۆی گوێ نەگرتن و کەللەڕەقیەکەی.
کچەکە نەیدەزانی ،کە چەندە گرنگ بوو بۆی ئەو کامێرایە ،نەیدەزانی کە چەندێک دەبێت خاوەنیەتی،نەیدەزانی کە چەندە یادەوەری تێدا ھەڵگیراوە،ئاگادار نەبوو لەوەی کوڕەکە چەندین وێنەی ئەوی لەنێودا ھەڵگرت بوو..
VOCÊ ESTÁ LENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Mistério / Suspenseباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
