پاش پرسیارەکەی ڕاستەوخۆ وەڵامم نەدایەوە ،چونکە وەڵامی ئەو پرسیارەم بەکەس نەوتووە ھەتاوەکوو ئێستا
وە بەڵام ئێستا دەمەوێت بە ئەو بڵێم .
لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت،تاکە کەس بێت منی قبوڵ کردووە بەوشێوەی ھەم ،تاکە کەس بێت گرنگیەکی زۆرم پێدەدات ،ئەو لەبەر چاوی من جیاواز دەردەکەوێت لە ئەوانی تر ،زیاتر ھەست بە ئاسودەیی دەکەم لە دەوروبەری ئـەو
"تەمەنم ١٠ساڵ بوو کاتێک لەگەڵ یەکێک لە ھاوڕێکانی قوتابخانەم لە بەردەم ماڵەکەی خۆمان یاریمان دەکرد ،ھەموو شتێک ئاسایی بوو تا ئەو کاتەی ئەو یەکێک لە بوکەڵەکانی منی برد و شکاندی بە ئەنقەست ،وە بێگومان ئەوە منی زۆر توڕە کرد ،بەھەموو ھێزی ئەو کاتەم لە ھاوڕێکەم دا لەبەر بوکەکەم ،دوای ئەوە ئەو ڕای کردە ماڵەکەی خۆیان و منیش بە چاوی پڕ لە گریانەوە سەیری بوکە شکاوەکەم دەکرد ئەو بوکە بۆمن زۆر خۆشەویست بوو ھەر لەوکاتەی ھەستم بە ڕۆشتن کرد ئەو بوکەم ھەبوو لەگەڵ خۆمدا ئەمخەواند چونکە باپیرەم بۆی کڕی بووم ،وە بوکەکەم ھەڵگرت و بەرەو ماڵەوە، بەرێکەوتم تا ھەستم بە ھاوارێک کرد لە دوام ئەوەش دایکی ھاوڕێکەم بوو ھاتبوو تاوەکوو سەرزەنشتم بکات ،بەبێ ئەوەی بڵێم ئەو بوکەکەمی شکاند بۆیە لێمدا ،درۆم کرد و ترسام وتم من وام لێی نەکردووە بەسەر کەسێکیترمدا داھێنا ،ھاوڕێكەم بەردەوام بوو لەوەی بڵێ کە ئەو کەسە من بووم ،بەڵام دایکی وازی لەمن ھێنا کاتێک چاوە بە گریانەکانمی بینی ..وە دواتر شەڕێکی گەورە ڕوویدا لەگەڵ دایکی ئەو کچەی من توشم کرد ،وە دایکی ئەوکچە بەتەمەن بوو نەیدەتوانی بەرگەی ھەموو ئەو ھاوارە بگرێ لەھۆش خۆی چوو ،بەڵام خۆشبەختانە بۆ بەیانی باشتر بوو .."ھەناسەیەکم ھەڵمژی و دوای ئەو ھەموو قسەکردنەم ،سەیری ئەوەی تەنیشتم کرد کە لەشێوەی دیارە نوقم بووە لە گوێگرتن لێم بەوردی ،چاوڕێی تەواوبوونی قسەکانم بووم .
و بەردەوام بووم"وە دوای ئەو شتە ئەو ھاوڕێیەم ھەموو شتێکی خراپ لە توانایدابوایە بەسەری دادەھێنام و وە منیش ھیچم نەدەکرد لەبەرامبەریدا چونکە پێم وابوو لەبەر ئەوەی درۆیەی کردم دەبێت باجەکەی بدەم ..پاشان بەڵێنم بەخۆمدا ھەرگیز درۆ نەکەم ئەوەی دەمەوێت بیڵێم بێ ئەوەی بیر لە خۆم و ھەستی بەرامبەرەکانم بکەمەوە ..بۆیە ھەرکاتێکدا شتێک بوایە ڕاستەوخۆ ئەوەم دەوت کە دەمویست بیڵێم بێ ئەوەی ھیچ زیاد و کەمێکی بۆبکەم وە خەڵکەکانی دەوروبەرم لەگەڵ ئەو شتەداھەرگیز قایڵ نەبوون." دوای ئەوەی بەبێدەنگی ماوە .
ھەستم بەخۆم کرد چیم کرد و چیم وت
گەورەترین نھێنیم بە ئەوم وت بەبێ دودڵی ئەوەی ماوەیەکە لە دڵمدا ھەڵمگرتووە دەرمھێنا ..وە ھەستم بە ئاسوودەیی کرد وەک ئەوەی بارێکی گەورە لەسەر سینگم لاچووبێت ، وە زۆرترین قسە بوو کردبێتم لە دوای تەمەنی١٠ ساڵیمەوە ،چونکە من بە ئێلی کەم دوو ناسراوم لەپاڵ قسە رەقیدا .
ESTÁS LEYENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Misterio / Suspensoباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
