𝟫|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖨𝖷

4.3K 831 53
                                        


𝟵

𝗘𝗹𝗹'𝘀 𝗣𝗢𝗩

دوو ھەفتە تێپەریوە من کاردەکەم و باشتر بووم لە کارکردنەکەم کەمێک تێکەڵ تر بووم لەگەڵ ھاوڕێ یکارەکانم،وە لەھەمان کاتدا ھەفتەیەک بەسەر کۆتا جار کە جیۆن جۆنگ کووک  م بینی،وە ھەفتەیەک کە من وەک گێژێک بیری لێ دەکەمەوە ھەموو شەوێ ..

ئەو شتانەی بەسەرمدا دێن بەھۆی ئەوەوە زۆر سەیرن
ڕقم لەو ھەستە نامۆیانەیە ،نامەوێت بیبینمەوە وە لەھەمان کاتدا دەمەوێت بیبینمەوە .

من ھەوڵم دا بیری لێ نەکەمەوە ،زۆر ھەوڵمدا

بەڵام ،بەھۆی ئەو نامە پڕ گرنگی پێدانانەی ئەوەوە
ئەستەمە بیری لێنەکەمەوە

بەڵێ،کاتێک منی گەڕاندەوە بۆ ماڵەکەم ئەو ڕۆژە، داوای کرد کەوا قسە بکەین لەرێی ژمارە یان ھەر ئەپێکەوە بێت وەک دوو ھاوڕێ ،وە بێگومان من ڕازی نەبووم بەڵام بەھۆی ئەو ھەمووە شوکڵاتە بەتامانەی پێی دەدام
وازم ھێنا و ڕازی بووم

وە پەشیمان نیم لەوەی ڕازی بووم .

ئەو کەسێکی گرنگی پێدەرە زیاتر لە ھەموو ئەو کەسانەی ساڵانێکە دەیان ناسم ،کاتم بۆ تەرخان دەکات کەسێکی کەللە ڕەقە ھەر وەک من ،وە کەسێکە زۆر بەجدی کارەکانی دەکات
کە ھێشتا لێم نەپرسیوە چ کارێک دەکات:/

بەڵام من ڕازی نیم بۆ ئەوەی ببێت بە ھاوڕێم
نامەوێت نە ببێت بە زیاتر لە ھاوڕێیەک نە کەمتر

چونکە ھەرچۆنێک ھاوڕێکانیش دەگۆڕێن،لە ھەر ساتێک پشت گوێم خست ،بێزار دەبێت و ھاوڕێیەکی تر دەدۆزێتەوە،بۆیە من پێم باشترە ھیچ شتێک نەبێت بۆم

وە ئەگەر ھیچ شتێک نەبێت بۆم ،ھیچ واتایەکی نەبێت قسەکردنم لەگەڵی

وە بۆیە دەڵێم رقم لەو ھەستانەیە پێمی دەدات نازانم چۆن ڕەفتار بکەم لەگەڵ ئەو ھەستانە..

"ھێی ~ھێی~"
دەنگێک لە شەمەندەفەری بیرۆکەکانم دەری ھێنام ،کاتێک لە شوێنی کارەکەم دانیشتووم بیر لەو گەمژەیە دەکەمەوە .

وە وەک پێشبینیم کرد ئەو دەنگە کەس نەبوو بێجگە لەکیم تایھیۆنگ
ھەر لەو ڕۆژەی دەستم بە کار کردەوە لێرە
ئەو کوڕە ھەوڵی خۆ نزیک کردنەوە دەدات لێم ،لە کاتە پشوکانم دێت و قسەم لەگەڵ دەکات ،زۆرجار تەنانەت کارەکانیشم دەکات..

وە ئەوەی من دەیکەم لە بەرامبەردا ،چەند وشەیەکی سارد لەگەڵی وخەندەیەکی ساختە وەک سوپاسێک.

"ئۆھ ببورە،ویستم کەمێک پشوو بدەم"وتم بە دەنگێکی نزمەوە

چاوەکانی خـاو بوونەوە کاتێک سەیرمی کرد ،خەندەیەکی بچووکی کرد
"ئـاساییە ،خۆی ئێستا کاتی خـواردنە"وتی

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora