دوو گیان یەکتر نادۆزنەوە بەبێ ھۆکار
Alamak! Gambar ini tidak mengikut garis panduan kandungan kami. Untuk meneruskan penerbitan, sila buang atau muat naik gambar lain.
𝗝𝘂𝗻𝗴𝗸𝗼𝗼𝗸'𝘀 𝗣𝗢𝗩
ئێل ھیچ قسەیەکی نەکرد ھەرچەندە لە دڵەوە چاوەڕێی یەک وشە بووم تاوەکوو بتوانم بزانم چی لە مێشکیدا دەگوزەرێت، نازانم دوای ئەوە چی ڕوودەدات چی بەسەر ئێمەدا دێت ،چۆن ڕەفتارم لەگەڵ دەکات و چۆن بیرم لێدەکاتەوە .
نازانم چی بکەم و چۆن بجوڵێمەوە دوای ئەوە ،سەڕەڕای ئەوەی زۆر لەمێژە ھیوای كاتێکی لەو شێوەم دەخواست تاوەکوو ھەستەکانمی بۆ باس بکەم ،ئاگادار بێت لە حاڵم ،بەڵام دوای ئەنجامدانی و نەبینینی ھیچ کاردانەوەیەک لە ئەو ھەست بە پەشیمانی دەکەم ،پێوست بوو زیاتر چاوەڕوان بووبام..
ھیچ کێشەیەکم نیە لەگەڵ چاوەڕوانی ،ھەتا ئەوکاتەی ئەو لەلام بێت ،بەڵام ھەندێک جار ھەرچەند خۆت قایل بکەی لەسەر شتێک ھەندێک بەشی جەستەت دژت دەوەستنەوە ..
گرنگی نادەم کە چەند کەللەڕەق و قسە لە ڕووە ،گرنگی نادەم کە چەند بەکەمی لێم دەپرسێت یاخود چەندە فەرامۆشم دەکات ، من تەنھا پێوستم بە ئەوە ،پێوستم بە ھەبوونیەتی لە نزیکم و ھەستکردن بە ھەناسەکانی بۆ ئەوەی بزانم کە باشە ،پێوست بەوەیە بزانم ترپەکانی دڵی جێگیرن لە لێدانەکانیان و کارەکانیان بەباشی دەکەن بۆی .
بینینی ئەو کچە لە ژیانمدا ھەر خۆی ڕووداوێک بوو بەڵام زیاتر لە دیارییەکی ئاسمانی دەچوو ،کە ھاتە نێو ژیانمەوە بە نێو ھەزاران ڕێگای دا بردم و سەدان شتی نوێی پیشان دام .
ئەو لەو ڕووداوە دەچوو کە ھەموو ھێزێکی گەردوون تێیدا بەژداربووبن بۆ ڕوودانی.
لەو جۆرانە بووم کە باوەڕم بە خۆشەویستی نەبوو ھاوشێوەی ئەو ،بەڵام بێئاگا بووم لەوەی کە ڕۆژێک دێت و دەیدزێت دڵە لاوازەکەم ،
بە زۆر شتدا تێپەڕیم ،زۆر نەھامەتیم بینی و زۆر ماندوو بووم ،بەڵام ھەموو کاتێک بە بینینی تەنھا شێوە ساردە وەک بەفرە بێ کەمووکوڕیەکەی ،وەک بایەکی فێنک و ھێمن ھەموو شتێکی لەیاد دەبردمەوە ،ئەوەش لەلایەک کاتێک پێدەکەنی و خەندەی بۆم دەکرد ھەر لەو ساتەدا لەبیرم دەکرد کە کێم و بۆچی دەژیم ..
ANDA SEDANG MEMBACA
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Misteri / Thrillerباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
