~𝟮𝟳~
"لەو درزانەی کە لە دڵتدا دروست بوون
ڕۆژێک گوڵێک دەروێت!"
Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.
•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•
ئێل،نەیدەزانی چۆن وەڵام بداتەوە ،وەک ئەوە نەبوو یەکەم جاری بێت بکەوێتەوە دۆخی لەو شێوەیە ،تەنھا ئەوە بوو ئەوجارە درکی بەخۆی کرد کە چوونە ناو پەیوەندیەکی لەو شێوەیە بۆ ئەو شتێکی نامۆ و جیاوازە ،وەک ئەوە وابێت گەشتی وڵاتێکی نوێ بکات و ھیچ نەزانێت لەسەر ئەو شوێنە.
ئەو بە ھیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو،وە نەیویست زیاتر مێشکی ئاڵۆز بکات و زیاتر ئەو کوڕە لە چاوەڕوانی بھێڵێتەوە.
بۆیە وەڵامی خۆی پێدا،بەبێ دوودڵی."وەک ئەوە نیە کە تۆ کێشەیەکت ھەبێت بۆیە من لەگەڵت نابم،تۆ کەسێکیت کە ئەتوانم بیبینم لە داھاتوو گرنگیپێدەر و خۆشەویستی بۆ ئەو کەسەی لەگەڵی دەبیت،بۆیە دەمەوێت ڕاستگۆ بم لەگەڵت تەی من ئامادە نیم بۆ خۆشەویستی ،وە نازانم کەی ئامادە دەبم ،کەی کەسێک دڵم بەدەست دەھێنێت ..بۆیە نامەوێت لەگەڵت بم لەکاتێکدا جگە لە ھاوڕێیەك ناتوانم زیاتر بیرت لێبکەمەوە ،بببورە.."
وەک ھەموو جار وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ تەیھیۆنگ بە ئازار بوو ،بەڵام ھەموو جار ناچار بوو ڕازی بێت و بەڵێن بەخۆی بدات کە دەتوانێت ڕۆژێک بەدەستی بێنێت،بەڵام ئەمجارە وشەکانی ئێل ھێمن و ڕوون بوون ،دەیتوانی تێبگات کە ئێل نایەوێت ئازاری بدات و دەیەوێت بە تێگەشتوانە تێیبگەینێت .
بەڵام ھێشتا ئاسان نەبوو ،ڕەتکردنەوە لەلای ئەوە ..بەشێک لە ئەو دەیگوت واز نەھێنێ و ھێشتا شەڕ بکات بۆ خۆشەویستیە تاک لایەنەکەی،بەشێک لە ئەو داوای لێدەکرد واز بھێنی لە ئازاردانی خۆی و وەک ھاوڕێ لەگەڵی بمێنێتەوە.
نەیدەتوانی زۆری لێبکات وە پێی وابوو دوای ئەو ھەموو چاوەڕوانی و داوالێکردنە ھێشتا ھەستەکانی کچەکە نەگۆڕا بۆیە بڕیاڕیدا ڕازی بێت بە بڕیاری کچەکە ،چونکە نەیدەویست لەدەستی بدات بەیەکجاری و ھیچ نەبێت وەک ھاوڕێیەک بمێنێتەوە بۆی.
BẠN ĐANG ĐỌC
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Bí ẩn / Giật gânباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
