دڵم پڕە لەتۆ
К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.
•Author's POV•
~دوای سێ ھەفتە~
چرکەکان و خولەکەکان بەبێ وەستان کاری خۆیان دەکرد لەگەڵیدا ڕۆژ دەبوو بە شەو و بەپێچەوانە ،ژیان بەردەوام بوو ،بەڵام جوانتر دەردەکەوت لای ئەو دوانە .
قبوڵکردنی پەیوەندیەکەیان لە سەرەتادا زۆری ویست ھەر کە کچەکە کەمتر دەیتوانی ڕابھێت لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا ،بەڵام کوڕەکە وەک ھەموو کات بۆی ئاسان دەکرد کارەکان و چێژ بەخش و تایبەتی دەکرد .
بۆ کوڕەکە ،کچەکە ھەموو شتێک بوو بەڕادەیەک کاریگەری خستبویە سەر ژیانی وەک ئەوەی لە گێژەڵۆکەیەک ون بووبێت وەک ئەوەی ون بووبێت لەنێو ھەزاران ئەستێرەدا ،ئەوەی دەگووت کە لە دڵی داھەبوو و دەجوڵاوە لەگەڵی بەوجۆرەی ھەردووکیان ئاسوودەبن.
ئەو پەڕە نوێیەی کە لەگەڵ کچەکەدا ھەڵی دایەوە ،ھەر ڕیزێکی پڕ دەکرد لە ڕستەی تایبەت و واتادار ،شەڕی لەگەڵ کات دەکرد تاوەکوو کۆتایی نەھێت ئەو کاتانەی بەیەکەوە بوون ،خەوی شەوانی پڕ بوو لە ئارامی دوور لەوکاتانەی کە بە ئەستەم خەو دەچوویە چاوەکانی ،ئەوە تەنھا قسەکە نەبوو کە کچەکە ئارامی و خۆشی زیادتر کردبوو بۆ ژیانی..
ژیانی تەواو گۆڕانکاری بەسەرداھاتبوو ،بەیانییانی لە چاوەڕوانی بۆ ھاتنی کچەکەو لە ژوورەکەیدا دەستبەسەری دەکرد تاوەکوو نانی بەیانی لەگەڵ بخوات ،چاودێری کردنی لەوەی کەس لێی نزیک نەبێتەوەو ئازاری نەدات ،ئێوارانی بەسەر دەبرد لەگەڵ کچەکە بەو شوێنانەی کە ئارەزووی چوونی دەکرد لەگەڵیدا ،وە شەوانی پێش خەوتنی تەرخان دەکرد بۆ نوسینی شعرەکانی بەسەر کچەکەدا و نووسینی ھەموو ئەوانەی ھەستی پێدەکات لەگەڵیدا .
ژیانی بوو بە کچەکە ،خەندەکەی بۆ ئەو و دڵی بۆ ئەو ،چاوەکانیشی ھەموو کات لەسەر ئەو ،وە ھێشتا ھەموو بەشێکی زیاتریان لێی دەویست،ئەو خۆشەویستیە بۆ ئەو ئاسایی نەبوو ،سەرکێشی و نوێ بوو ،بە قوڵی کەوتبوویە ناویەوە دەرھێنانی ئەستەم بوو.
ВЫ ЧИТАЕТЕ
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Детектив / Триллерباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
