𝙀𝙡𝙡'𝙨 𝙋𝙊𝙑مرۆڤ کاتێک بێزار دەبێت چی دەکات ؟
چونکە زۆر بێزارم و ھیچ شتێک نیە بیکەم
دەمەوێ شتێک بکەم ئەو بێزاریەم نەمێنێت بەڵام ناتوانم ئەو شتە بدۆزمەوەکەسێکم زوو بێزار دەبم و خێرا ھەڵدەچم لەسەر شتەکان وە دەزانم کە شتێکی باش نیە .
لەوانەیە کەسێکی تر بێت لە شوێنی من ،بە مۆبایلەکەیەوە خۆی سەرقاڵ دەکات ،بەڵام من ئەو جۆرە کەسە نیم ،فیلم و ھەواڵی ئەو کەسانەی کە مەگەر کە خەونەکانم بتوانم لە نزیک بیان بینم و پۆستی چەند وشەیەکی بەناو کۆمیدی لەلای من بێماناو دووبارەن
شتی نوێم دەوێت دەمەوێت شتێک بکەم وام لێبکات داوا بکەم کات بوەستێت لە جوڵان نەوەک چاوەڕێکەم تاوەکوو کات بڕوا بگاتە کاتی خەوی شیرینم.من ڕەفتارم و کەسایەتیم نامۆو نادیارە ھەموو کەسێک توانای تێگەیشتنی لێم نییە
نازانم بۆچی وام ، بەڵام ھەندێک جار ھۆکارەکە دەگەڕێنمەوە بۆ مرۆڤەکانی دەوروبەرم
من ئێل بووم ئەو ئێل ەی ھەمیشە خەندەی دەکرد بۆ ھەموو شت و کەسێک وەک گەوجێک باوەڕم بەھەموو کەسێک دەکرد ، ھەوڵم دەدا بە قسەو گاڵتەجاریەکانم وابکەم دەوروبەرم منیان خۆشبوێ و گرنگیم پێ بدەن
بەڵام کاتێک وام کرد بۆیان وام کرد کە ھەست بکەن زۆر گرنگن و پلەیەکی بەرزم پێیاندا لە ژیانمدا ، وەک گەمژەیەک منیان دەبینی لە ئاسانترین دەرفەتدا ھەر کاتێک کەسکێکیان دەست دەکەوت خێرا ھەوڵی خۆ دوورخستنەوەیان دەدا لێم
مرۆڤەکان تەنھا خۆپەرستن تۆیان دەوێ بۆ ئەوکاتانەی کە کەسیان نیە تاوەکوو گوێیان لێی بگرێ و یارمەتیان بدا بەڵام ھەر کە کێشەکانیان چارەسەر دەبێت ،بێزار دەبن و ھەوڵی دۆزینەوەی کەسێکیتر دەدەن
لە خۆشەویستی و ھاوڕێیەتیدا بەھەمان شێوە
خۆشەویستێک بەوپەری خۆشەویستی بۆ ئەوەکەسەی خۆشەویدەوێ ھەوڵدەدەن تاوەکوو وا لە یەک بکەن غیرە بکەن و شەڕ بکەن ، کۆنتڕۆلی ژیانی یەکتر دەکەن وەک ئەوەی ژیانی ھەریەکێکیان لە ژێر ئەوی تریان دایە ،لە ھاوڕێیەتیدا بەھەمان شێوەو خراپتریش چونکە لە کاتی ھاوڕێیەتیدا تۆ دەتوانیت خاوەنی زۆرترین ھاوڕێی بیت بەبێ ئەوەی بزانی کامەیان ھاوڕێی ڕاستەقینەتەتەنانەت ھاوڕێ ڕاستەقینەکانیش دەگۆڕێن ئەگەر بۆ چەندین ساڵ ھاوڕێ بووبن لەوانەیە لەبەر بابەتێکی بچووک یان بەھۆی کەسێک یان لەیەک تێگنەگیشتنێک
ئەوانە بیرکردنەوەکانم بوون کە منی ئێستایان درووست کرد کەسێکی دوور لە ھەستی خۆشەویستی کچێکی ڕەفتار سارد
ESTÁS LEYENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Misterio / Suspensoباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂