𝟣𝟥|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖨𝖨𝖨

4K 737 89
                                        


"من خۆشەویستی بۆتۆ دروست دەکەم
دەگەڕێمەوە بۆ گرنگی دان بەخۆم
و سەیری تۆ دەکەم
ئێمە تەنھا ھەناسە دەدەین لەگەڵ ئاودا.
چۆن شتێکی وەھا سادە ئەوەندە ناوازە
دەبێت؟"

𝟭𝟯






دەنگی تەپە تەپی پێڵاو نزیک دەبۆیەوە لە جۆنگکووک
وای لێکرد بە ڕێکی دابنیشێت،چاوەڕوان بێت تاوەکوو چاوی بە کەسەکە دەکەوێت .

سێبەر دەرکەوت و لەگەڵیدا کەسەکە

وە بێگومان ئەویش ھیچ کەس نەبوو جگە لە ئۆھ ئێل.

چاکەتێکی خوری ڕەش و بە بێجامەیەکی ماڵەوەی ڕەساسی ،قژی وەک تۆپ لێکرد بوو ،سندوقێک نزیکەی لە سەبەتە دەچوو لە دەستی گرت بوو ،بە ھێمنی نزیک دەبوویەوە لە جیۆن جۆنگکووک .

جۆنگکووک ھەر کە زانی ئەو کەسە ئێل'ە
کەمێک شۆک بوو ،چونکە پێی سەیر بوو ئێل گرنگی پێی دەدا سەڕەڕای ئەو کەمە دەمەقاڵێیەی کردیان و ھێشتا ھات بۆلای وە ئەوەندە بەخێرایی بەڵام شۆکبوونەکەی دەرنەخست.

بە ڕووخسارێکی ساردەوە دوور لە جۆنگکووکە ڕووخۆشەکە سەیری دەکرد ،لەکاتێکدا ئێل ئەمجارە دوور لە ڕووخسارێکی سارد بەڵکو شێوەی نیگەرانی و پەشیمانی دەردەخست.

ھەردووکیان جیاواز لە خودی خۆیان دەردەکەوتن
ئەویش بەھۆی یەکترەوە.

ئێل چەند پێیەک دوور لە ئەو وەستا بوو بەڵام ھێشتا دارەکەی سەری دایپۆشی بوو لەکاتێکدا جۆنگکووک لە شوێنەکەی خۆی نەجوڵا بوو .

وە بەو شێوەیە سەیری یەکتریان دەکرد،بەبێ ئەوەی ھیچ یەکئک لەوان وشەیەک بڵێت.

جۆنگکووک ،دڵی لێدانەکانی خێرا بوون ھەر کە چاوەکانیان لەگەڵ یەک قفل بوون ،دوای سێ ڕۆژ توانی ئەو کەسە ببینێت کە خەیاڵی داگیر کردبوو،ھەوڵیدەدا ئەو ھەستانە بخوێنێتەوە کە لەنێو چاوە دڵفڕێنەکانی ئێل دا دەبریسکایەوە بەڵام نەیتوانی لێیان تێبگات،بەزۆر خۆی گرت بوو تاوەکوو خەندە نەکات بەھۆی بوونی ئەو لێرە .

لەوبەرەوە کچەکە ،بەڕێكی وەستا بوو ھەر کە گەیشتە ئەو شوێنەی جۆنگکووک لێیە بایەکی دڵخۆشی بەناو سینەی دا تێپەڕی ،دڵخۆش بوو کە توانی بیبنێت نەیدەزانی کە ئەوەندە بیری دەکرد تا ئەوکاتەی چاوی پێی کەوت ،شێوە ماندووەکەی ئەو پەشیمانی کردەوە لەو قسانەی کرد لە تەلەفۆنەکە .یەکەم جاری بوو بەوشێوەیە سەیری چاوی جۆنگکووک بکات ،ڕاستتر یەکەم جاری بوو بەوشێوەیە سەیری چاوی کوڕێک بکات وە بێزار نەبێت لەسەیرکردنیان.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Onde histórias criam vida. Descubra agora