"ئەو ساردە بەڵام ھەستی پێدەکەی وەک تیشکیخۆر لە زستان""𝙨𝙝𝙚'𝙨 𝙘𝙤𝙡𝙙 𝙗𝙪𝙩 𝙨𝙝𝙚 𝙛𝙚𝙚𝙡𝙨 𝙡𝙞𝙠𝙚 𝙨𝙪𝙣𝙨𝙝𝙞𝙣𝙚 𝙞𝙣 𝙬𝙞𝙣𝙩𝙚𝙧"
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. ༄𝟮𝟮༄
•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•
ڕۆژانی پشوو یەکێکە لە خۆشترین ڕۆژەکانی ھەموو کەسێک ،بەڵام بۆ ئێل نا ،چونکە نەیدەزانی چی بکات تاوەکوو کاتەکەی بەفیڕۆ بدات،تەواوی شەو و بەیانیەکە خەوت بوو وە پاشان خەریکی مۆبایل بوو وەک ئەوە نەبوو کەسێک ھەبێت قسەی لەگەڵ دا بکات بەڵکو تەنھا سەیری بڵاوکراوەکانی دەکرد .
دەنگە دەنگی ھاواری دایک وباوکی بەرز دەبوویەوە ھەر چەند شەڕەکەیان بەھێزتر دەبوو ،ئەوە حاڵی ھەموو ڕۆژێکی ماڵی کچەکەیە کە دایک و باوکی شەڕ دەکەن لەسەر ھەموو شتێکی بێ مانا و بچووک ،خۆی و براکەیش لە ژوورەکەیان دەبن بەبێ ئەوەی سڵاو لە یەک بکەن ،لەبەر ئەوەیە ئەو ھەست بەوە ناکات خێزانێکی ھەیە.
وە لەھەمان کاتدا ھەست بەوە ناکات ھاوڕێی ھەیە کە لەو ڕۆژانەدا بێتە لای یان قسەی لەگەڵ بکات و بی باتە دەرەوە لەو خەمۆکیەی لە ماڵەوە تووشی بووە ڕزگاری بکات.
ئێل لەسەر سیسەمەکەی دانیشتبوو ،جلەکانی نێو دۆڵابەکەی ڕێک دەخست لە لەکاتێکدا دەنگی گۆرانیەکەێ بەرز کردەوە تاوەکوو گوێی لە ھیچ شتێکی دەوروبەر نەبێت و نوقم بێت لە جیھانێکی تایبەتی خۆی .
ئەو جیھانەی کە تەنھا خۆی لێیە و کەسی تر ،ھەموو شتێک ھێمنە ،تەنھا ئەو وشانە نەبێت کە لەگەڵ ئاواز لە گوێی دەزرینگێنەوە وەسفی ئەو دەکەن وەک ئەوەی لە حاڵی ئەو تێبگەن.
کچەکە سەیری ئەو وێنەی کرد کە لەناو وێنەدانێک دانرابوو لەسەر مێزە بچووکەکەی تەنیشت سیسەمەکەی ،وێنەی خۆی و بەنرخترین کەسی ژیانی ،وێنەی ئەو کەسەی کە بە جوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرد ئەو کەسەی مرۆڤ بوونی لا جوان دەکرد ،وێنە باپیرە مردووەکەی .
![](https://img.wattpad.com/cover/202972511-288-k225184.jpg)
YOU ARE READING
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Mystery / Thrillerباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂