𝟤|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖨𝖨

6.8K 1K 53
                                        



بەیانیەکی زوو بەھۆی گەرمایی ژوورەکەی،ئێل بە ناڵە ناڵو بێزاریەوە ھەڵستا لە خەو ، بە بۆڵەوە نەفرەتی کردنەوە لە جێگاکەی ھەستا و چووە ژووری براکەی

چاوەکانی بەزۆری دەکردەوە و دایدەخست
"سێھون"

بێگومان براکەی بەھەمان شێوەی ئەو خەوڵاوو  گەرمای بوو بەڵام ھەڵیبژارد کە بخەوێ لەبڕی ئەوەی ھۆکاری ئەو گەرماییە بزانێت، دەنگە خەواڵووەکەی خوشکەکەی زۆر نزم بوو بۆ ئەو تا لە خەو ھەڵسێت .

"سێھووونن ھەڵسە "دەنگی ئێل بەرزتربوویەوە لە جاری یەکەم

بەڵام ھێشتا کاری تێنەکرد تاوەکوو بەبێزاریەوە بەتانیەکەی لابرد لەسەر براکەی
"ھەڵسە بەنەفرەت بیت "

ئەمجارەیان قژی ڕاکێشا و تاوەکوو ھەڵیسێنێت

براکەی چاوەکانی فراوان بوون بە ڕێکی دانیشت ھاوارێکی لێدەرچوو
"ھا چیە ؟ چی بووە ؟ چی ڕوویداوە ؟ کێ مردووە ؟ تۆ باشی؟ " سێھون وتی بەسەرلێشێواوی

ئێل تەنھا بە ساردی سەیری دەکرد
بەبێ ئارامی وتی "کارەباکە تێکچووە شتێک بکە ناتوانم بخەوم "

"نەفرەت بـخەوە ئەمە کەی کێشەیە ؟!"

"ھەموو گیانت بووە بە ئارەقە ھێشا کێشە نیە بەلاتەوە؟!"

"من بەلامەوە ئاساییە وە بەیانی شاد ،دەخەومەوە"
سەری خستەوە سەر بالیفەکەی و چاوەکانی داخست

"ئۆھ سێھون بۆ جارێکیش بێت ڕێز لە قسەکانی من بگڕە دەڵێم ناتوانم بخەوم زۆر گەرمامە !"وتی بە ھاوارەوە

"خۆت چارەیکە من زۆر خەواڵووم ئێل"
وتی بە منگەوە کەوتە خەوەوە

"ئۆف ! بەنەفرەت بیت برا گەمژەکەم "
چووە دەرەوە لە ژوورەکەی

ئێل ھیچ شتێک دەربارەی تێکچوونی کارەبا نازانێت بۆیە ھەوڵیدا پەیوەندەی بە کارەباچییەک بکات کە پێشوتر دایکو باوکی پەیوەندیان پێوەدەکرد

لەو دەفتەرە دەگەڕا کە ناوی فریاگوزارەکانیان تێکرا بووە ـ دوای گەڕانێکی زۆر دۆزیەوە ،چاوەکانی ھێشتا نیمچە خەواڵووبوون کاتێک دەگەڕا بەدوای ناو و ژمارەی کارەباچیەکە .

"لەکۆتاییدا !" وتی کاتێک دۆزیەوە ،پەیوەندی پێوەکرد لە کاتژمێر ٧:٥٠ خولەکی بەیانی !

یەک ، دوو ،سێ چەندین جار پەیوەندی کرد بەڵام وەڵام نەبوو بە توڕەییەوە مۆبایلەکەی بە سیسەمەکەی دایک و باوکی دادا..

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Место, где живут истории. Откройте их для себя