"ئەو وەک مانگ بوو،ھەمووکات نیوەدیار و نیوەیەک نادیار بوو."
¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.
دوای کەمێک بێدەنگ بوون ،چێژوەرگرتن لە بێدەنگیەکەی دەوروبەریان ئێل پرسیاری کردەوە.
"دوای ئەوەی ڕوویدا پەیوەندیت لەگەڵت دایکوباوکت پچڕاند؟"
جۆنگکووک لەگەڵ پرسیارەکە ئاسوودەنەبوو،بەڵام وەڵامی دایەوە.
"ھەوڵی مردنی باوکم پێگەشت لەیەکەم ساڵی زانکۆم ،نەگەڕامەوە وە سەردانی دایکیشم نەکرد چونکە ھیچ سۆزێکم بەرامبەریان نەمابوو،بەڵام نەمویست ھەمان کاری ئەوان دوبارە بکەمەوە ھەرچەندە ئەوان منیان دەرکرد کاتێک پێوستم پێیان بوو ،دوای چەند مانگێک گەڕامەوە بوسان ئەو شوێنەی زۆرترین یادگاریم تێیدا ھەڵگرت بوو،وە سەردانی دایکم کرد کە بەتەنیا دەژیا لەھەمان خانوو،زۆرم لەخۆم کرد تاوەکوو پێم خستە ناو ماڵەکەوە ،وە وەک پێشبینیم دەکرد دایکم تەنھا و بێ کەس ھیچ یەکێک لەو خزمانەی پێشوتر شانازی پێوەدەکردن زیاتر لەمن ،لەلای نەبوون.وەک مناڵی من تەنھا ،خاوەن پێوستی بوو ،زانیم کە تەنھایی چ ئازارێکە بۆیە جار جارە سەردانم دەکرد وە ھەموو مانگێک پارەی بۆ دەنێرم."
ئێل بەتەواوی بۆی دەرکەوت کە جۆنگکووکی ٢٣ ساڵ جگە لە کوڕێکی دڵباش و ماندوو ھیچ شتێک نیە کە ئەو بیری بۆی دەچوو،
"تۆ منداڵێکی زۆر باشیت ،دڵنیام ڕۆژێک پاداشتی چاکەکانت و ماندووبوونەکەت وەردەگەریەوە."ئێل وتی بە نەرمو نیانیەوە،جۆنگکووک خەندەیەکی بۆکرد
وە ئێل بەردەوام بوو،چونکە پێی وانەبوو کاتێکی لەوە باشتر بدۆزێتەوە.
"لەڕاستیدا دەمەوێت بپرسم کە سۆیۆنگ کێیە؟ھیچ کات باست نەکردووە کە ھاوڕێتە .."بەشەرمەوە پرسی ،ڕووی کردە لایەکی تر .
کوڕەکە باوەری نەکرد ھێشتا ئەوەی لەبیر ماوە،سەری لەقاند چەند جارێک بەر لەوەی وەڵام بداتەوە.
"باسم کرد بۆت کە چۆن گەورە بووم وایە..وە دوای ئەوەی ڕوویدا ڕقم لەھەموو مێیەک دەبوویەوە ،نەمدەویست ھیچ کچێک نزیک بێتەوە لێم ،بەو شێوەیە بووم تەنانەت کە لە زانکۆش بووم،بەپێچەوانەی قوتابخانە لە زانکۆ زۆر کەس دەیانویست ببن بە ھاوڕێم بەتایبەت کچەکان ،بۆیە ھەموو کات بە ڕەقی مامەڵەم لەگەڵ دەکردن ،جیمین ھەوڵیدەدا باوەڕم پێ بھێنێت کە ھەموو کچەکان وەک یەک نین،بەڵام نەمدەتوانی باوەڕ بکەم کاتێک دایک کە میھرەبانترین کەسە ،بێ بەزەیی بوو لەگەڵم بۆیە چاوەڕێی خراپترم دەکرد لەھەموو مێیەکی تر ،دوای ئەوە زۆر خراپ بووم لەگەڵ ھەموو کچێک ،کاتەکانی خۆم پێ بەتاڵ دەکردنەوە کاتێک وازیان لێ نەدەھێنام،وە سۆیۆنگ بوو یەکێک بوو لەو کچانە ..دوای کۆلێژ وازم لەو شتانە ھێنا ،بەتەواوی خۆم دورگرت لەو کارانە ،بەڵام ڕۆژێک دوبارە گەڕامەوە ئەو شوێنە کە چیتر نەمدەزانی چی بکەم بەتەنھا ھیچ نەبوو لەوێ بۆ چەند کاتژێرێک گرنگیان پێم دەدا.."
ESTÁS LEYENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Misterio / Suspensoباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
