𝟤𝟢|𝙓𝙓

3.3K 622 117
                                    


𝟮𝟬
"گرانە لە دەست دانی کەسێک،کە زۆر یادەوەری پێدایت و ئەستەمە لەبیرکردنی"

𝟮𝟬"گرانە لە دەست دانی کەسێک،کە زۆر یادەوەری پێدایت و ئەستەمە لەبیرکردنی"

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•


گفتوگۆی نێوان لیسا و ئێل قوڵتر بوو بەپێی تێپەڕبوونێ کات،ھەرچەند باسی باوکی و کارە خراپ و نەزانراوەکانی دەکرد کارەکەی بۆ ئێل ئاسانتر دەکرد ،دەیتوانی بەبێ لێکۆڵینەوەی زۆرتر باوکی لیسا ڕادەستی دادگا بکات.

بەردەوام بوو لە پرسیارکردن لێی بۆ بەدەستھێنانی زانیاری وە لەلایەکتر بۆ ئەوەی سەرنجی نەکەوێتە سەر ئەو کوڕەی لەو کاتەوەی ھاتۆتە ئەو ژوورە فەرامۆشی کردووە بۆ یەک چرکەش سەیری نەکردووە .

جۆنگکووک لەھەمان کاتدا خۆی سەرقاڵی کارەکەی کردبوو لەگەڵ ھۆسۆک کە چەند لێکۆڵینەوەیەک بوو داوای لێکردبوو بۆی بکات،بەڵام ئەو توانایەی ئێلی نەبوو کە ھەموو شتێک لەبیر بکات تەنھا کارەکەی ئەنجام بدات،وە ئەو بەرگەکردنەی نـەبوو کە ھیچ سەیری نەکات.

تەواوی کاتەکە کە لەو ژوورە بوو مێشکی وە دڵی پڕ بوون لە ئەو ،چاوەکانی بەبێ ویستی خۆی ئاراستەی ئەویان دەگرت،دەمانەوە لەسەری بۆ چەند چرکەیەک ،یەکەم جاری بوو ئێل'ە کەللەڕەقەکەی ببینێ لەکاتی کارکردن ،جدی و لێزان دەردەکەوت وای لە لێدانەکانی دڵی جۆنگکووک دەکرد ھێمن بوونەوەیان سەخت بێت.

چاوەڕێ بوو بۆ ئەوەی جارێکیش بێت سەیری بکاتەوە ،ھەستی پێبکات کە چۆن سەیری دەکات بتوانێت ھەموو ئەو شتانە بخوێنێتەوە لە چاوەکانی کە دەمی ناتوانێت پێیانی بڵێ.

کاری ھۆسۆک ئەوەبوو جۆنگکووک لە داڵغەکانی بۆ ھاوکارەکەی دەربھێنێت وای لێبکات سەرنجی بخاتەوە سەر کارەکەی،بەڵام ھەرچەند جۆنگکووک لەکاتی قسەکردندا باش دەردەکەوت و دەنگە ئاسوودەکەی ھەندێک جار ئێل'یان بێھیواتر دەکرد،چونکە وای بیردەکردەوە کە جۆنگکووک ئەوەی ڕوویدا لەنێوانیان بەلایەوە گرنگ نەبوو،دیسانەوە بێ ئاگا بوو لەو ماسکەی کە کوڕەکە پۆشی بووی بۆ شاردنەوەی خەمەکانی.

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora