𝟥𝟥|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖷𝖷𝖨𝖨𝖨

3.7K 604 294
                                        



ھەرگیز ھەستمان بە ساردیەکەی خۆمان نەکردووە تا ئەوکاتەی کەسێک دێت و دەست
دەکات بەتوانەوەی بەفرەکانمان

"یوری ،دەتوانی باسی ئەو ھەستانەم بۆ بکەیت کە دروست دەبن کاتێک دەکەویتە خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکەوە؟"

"یوری ،دەتوانی باسی ئەو ھەستانەم بۆ بکەیت کە دروست دەبن کاتێک دەکەویتە خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکەوە؟"

К сожалению, это изображение не соответствует нашим правилам. Чтобы продолжить публикацию, пожалуйста, удалите изображение или загрузите другое.

یوری سەرسام بوو بە پرسیارەکەی ،شتێک نەبوو ئێل ھەرگیز گرنگی پێبدات یاخود بیەوێ باسی بکات.بەڵام وەڵامی دایەوەو بۆی باسکرد بەوجۆرەی کە ھەستی پێدەکرد و بینیبووی ،یوری بە پێچەوانەی ئێل ،لەوکاتەی ھەستی بە گەورەبوونی خۆی کرد بەدوای پیاوی خەونەکانیدا گەڕاوە ،ئەو خولیایی خۆشەویستیە.

"بەڕاستە ئێل؟"پرسی بۆ ئەوەی دڵنیابێت بە ھەڵە گوێی لێ نەبووە.وە تەنھا سەر جوڵاندێکی ئەرێنی لە کچەکەوە وەرگرت.

"ئۆھ..باشە.. بەڵام لەڕاستیدا نازانم چۆن دەست پێبکەم ،چونکە لەو بابەتەدا تەنھا ھەستێک نیە تا بۆتی ڕوون بکەمەوە ،ھەر کە ھەستێکی نوێت لا دروست دەبێت ،دانەیەکی تر لە دواییدا جێیدەگرێتەوە ،ڕوونترین و باوترین ھەست کە ھەستی پێدەکەیت دڵخۆشبوونتە تەنھا بەھۆی شتێکی بچووک لە ئەوەوە ،لەوانەیە دەنگی بێت یا شێوەکەی یاخود خەندەکەی یا ھەر شتێک کە ئەنجامی دەدات وات لێدەکات دونیا لەبیر بکەیت بۆ ساتێک و نوقم بیت لەو دەریا قوڵەی ئەودا.."

خەندەیەک کەوتە سەر لێوەکانی یوری ھەر کە وشەکانی دەدرکاند بەبیرکردنەوە لە خۆشەویستیەکەی خۆی بۆ ئەو کوڕەی ھێشتا ئەو خۆشەویستیەی پێ نەداوە کە ئەو شایەنیەتی.

"ئاسوودە دەبیت بە بوونی ئەو لە نزیکتەوە ،ھەست بە سەلامەتی دەکەیت وەک ئەوەی قەڵغانێک لەبەردەمدا ھەبێت نەوەک کوڕێک ،شەرم دەکەیت کاتێک بەسەرتداھەڵدەڵێت و لێتەوە نزیکە ،خەمبار دەبیت بە خەمبار بوونی ئەو بەڕادەیەک لەوانەیە ئەو ھەستی خەمباریە وات لێبکات شتانێک بکەی بۆی تا دڵخۆشی بکات کە ھەرگیز ئەنجامت نەداوە ،دەشڵەژێی و وشەکان لەبیر دەکەیت ھەر کە ون دەبی لە سەیرکردنیدا ،زۆر شت ڕوودەدەن ئێل کاتێک کەسێک دێت و ئەو دڵە دەبات کە تایبەت بۆ تۆ دروست کراوە ،بەڵام ئەو وای لێدەکات بەھۆی ئەوەوە لێبدات .."

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Место, где живут истории. Откройте их для себя