پێوستە ھەندێک جار دەستبەرداری ھەندێک شت بین لە ژیانماندا._دەتوانن بیخوێننەوە بە گوێ گرتن لەو گۆرانیەی
حەزتان پێەیتی-
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى. •𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•
"چاوەکانت ئێل ،چاوەکانت پێم دەڵێن کە تۆش ھەمان ئەو ھەستانە دەکەیت."
کچەکە لەرزێک بە جەستەی داھات وەک ئەوەی کارێکی ھەڵەی کردبێت و گیرا بێت ،شڵەژاو بە دوودڵیەوە چاوەکانی لەگەڵ ئەوانی کوڕەکە قوفل دا،لاشەی گەرم دەھات لەگەڵیدا ڕووخساری لەنێو قۆڵە بەھێز ودرێژەکانی کوڕەکە .
کوڕەکە ھەستی بەو شڵەژاویە کرد و بینی کە چۆن ھەوڵدەدا سەیری بکات و ئاسایی دەربکەوێت وەک ھەمان ئێلەکەی جاران کە بە چاوە سارد و بێ ھەستەکانی سەیریان دەکرد .
ڕووخساری وەک فریشتەو مێشکێکی بکوژی ھەبوو ،ئەو بەو شێوەیە بوو لەوکاتەدا .
ئەو زۆر بێدەنگ بوو ،جاری واش ھەبوو زۆر بە دەنگ بوو ،ھەندێک جار شتەکانی بەجدیەوە وەر دەگرت و ھەندێک جار گرنگی پێ نەدەدا ،زۆر ھەستیار دەبوو یاخود زۆر دڵ ڕەق دەبوو ،کاتێک ڕقی لە شتێک بووبوا ڕقی لێ دەبویەوە لەگەڵ ھەموو ڕیشاڵێکی لەشی ،گەر خۆشیویستبوا ئەوا خۆشیدەویست بەھەموو بەشێکی دڵی، وشەی ئەگەر لە دەستوری ئەودا نەبوو یاخود بەدەستی دەھێنا یان وازیدەھێنا ،ھەموو شتێکی دەویست بەڵام ھیچ شتێک ئاسان نەبوون بۆ بەدەستھێنانی.
بەڵام لەوکاتەدا لەلای ئەودا ،نەیدەتوانی بیدۆزێتەوە کە لەکام باردایە،وە چۆن وەڵام بداتەوە چونکە ئەو وەڵامەکانی ئامادە و لەجێ بوون بۆ ھەموو بابەتێک بەڵام خۆشەویستی نا..
ئەو کەوتبوویە خۆشەویستیەوە بەڵام لەگەڵ مرۆڤەکان نا،وە تەنانەت بیری لێ نەکردبوویەوە ،کەوتبویە خۆشەویستیەوە لەگەڵ میوزیکەکاندا لەگەڵ وێنەگرتن و سەماکردن لە کاتە تاریکەکاندا و درەوشانەوەی ئەستێرەکان ،لەگەڵ ڕەنگی خۆردا کاتێک ھەڵدەھات،بۆنی گوڵەکان کاتێک لە لووتتەوە دەستی بەسەر ھەموو جەستەتدا دەگرت و سینەتی پڕ دەکرد لە ھەوای خۆشی ،ئەو کەوتبویە خۆشەویستیەوە لەگەڵ شتە سادە و بچووکەکان کە وایان لێدەکرد ھەست بە ژیانەوە بکات .
![](https://img.wattpad.com/cover/202972511-288-k225184.jpg)
أنت تقرأ
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
غموض / إثارةباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂