𝟣𝟧|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖵

3.2K 619 70
                                    




"غیرە دەکەم چونکە دەزانم چەند بە ئاسانی جێگام دەگیرێتەوە،چەندە بێ نرخم لەو ژیانە"

𝟭𝟱

𝟭𝟱•

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


𝗘𝗹𝗹'𝘀 𝗣𝗢𝗩

"بەڵام ئێل من پێم وابوو تۆ تاکە کەسیت کە ڕاستگۆیت لەگەڵم دا "

ھەندێک جار گرنگ نابێت کەچەند دەتەوێت ئەوەی لە دڵتە بیڵێیت ،وشەکان ناتوانن دەریببڕن کە بەڕاستی ھەستت چۆنە

ھەندێک جار وات لێ یەت کە نازانی چۆن ھەست دەکەی لەو ھەستەی تێیدایت؟

بەڵێ ئەوە ئێستا منم دوای گوێی لێ بوون لەو تۆنەی دەنگی ئەو .

ئەی من بەڕاستی نەگۆڕاوم؟

خۆم پێ جیاواز بوو چونکە ھەموو کات ئەوەم دەوت کە ڕاستیەکە بەبێ ئەوەی زۆر و کەمی بۆ بکەم

بەڵام ئەوەتا منیش ھەمان شتم کرد
درۆم کرد لەگەڵ ئەو کەسەی زۆرترین باوەڕم پێی ھەبوو

ئەو کەسەی ئاسوودەم بووم لەگەڵی.
ئەو کەسەی دڵم بۆی دەکردەوە.

بەڵام من درۆم کرد لەگەڵی!

وە ئێستا منیش ھەر وەک و ئەو مرۆڤە سپڵانەم.

ئەوەندە ھەست بە گوناھ دەکەم ھەرگیز بەوجۆرە ھەستم پێی نەکردووە .

ھەست دەکەم خیانەتم کردووە،

ئاخر ئەو چاوە بچووکانەی ئەو کە ئێستا سەیرم دەکەن
پڕن لە نائومێدی

چۆن دڵم پارچە نەبێت.

ھەموو کات ڕقم لە درۆ کردن بووە ،ئەگەر ئەو شتە زۆر بچوکیش بێت تاوەکوو درۆی بۆ بکەم ،نەمکردووە.

ھەموو کات ھەستەکانم دەرخستووە جا ھەر کاردانەوەیەک و تێگەیشتنێکی ھەبێ لەلای ئەوان .

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Where stories live. Discover now