𝟤𝟦|𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖷𝖷𝖨𝖵

3.6K 621 240
                                        



"دڵتەنگی کراسێک نیە کە بیگۆڕیت و حاڵت باش نەبێت،دڵتەنگی ھەندێک جار پێستی لەشی مرۆڤە."
𝟮𝟰

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗲𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

Rất tiếc! Hình ảnh này không tuân theo hướng dẫn nội dung. Để tiếp tục đăng tải, vui lòng xóa hoặc tải lên một hình ảnh khác.

•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗲𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•

ئێل چاوەداخراوەکانی کردوەوە بۆ ڕۆژێکی تری نوێی ژیانە ئاڵۆزەکەێ لەگەڵ بەھێزی لێدانی کاتژمێرەکەی و بەھێزی تیشکی خۆر ،بە ئاھ و ئۆفەوە سیسەمەکەی جێھێشت بۆ ئەنجامدانی ڕۆتینی ڕۆژانەی..

لەگەڵ تەواو بوون لە خۆ ئامادەکردن بەرەو خوارەوە ڕۆشت ،ماڵەوە بێ دەنگ بوو چونکە کاتەکە زوو بوو بۆ ھەڵسان بۆ ئەوانەی کاریان نیە،بەڵام ئێل پێوست بوو ھەڵسێت و بەرێکەوێت بۆ کارەکەی دوای خواردنی بەشێکی کەم لە ژەمی بەیانیانی .

لەگەڵ ھاتنە دەرەوە لە ماڵەکەی خێرا سڵاوی لێکرا لەلایەن تیشکە گەشاوەکانی خۆرەوە ،خەندەی خستە سەر لێوەکانی .لەبەردەم ماڵەکەی سەیارە بەکرێ گیراوەکەی وەستا بوو تاوەکوو بیگەیەنێتە سەر کارەکەی.

سەرکەوت بەبێدەنگی بە سڵاوێکی بچووکەوە،لەدوایدا کەوتە بیرکردنەوە ڕانەوەستاوەکانی ھەر کە چاوی کەوتە سەر ھەموو ئەو شتانەی لە دەرەوەی پەنجەرەکەیەوە ھەن.

ھەندێک جار ئەوە مێشکی سەرقاڵ دەکرد کە چۆن کاتێک کەسێک دەبینی لەسەر شەقامێک یان لە ھەر شوێنێک ،تۆ تەنھا لەناو چەندان بلیۆنی خەڵکدا لەو جیھانە بۆ یەکجار دەیبینی و دواتر بەردەوام دەبیت لە ڕۆشتن بە بینینی بەشێکی تر لەو بلیۆنە و لەبیرکردنی بەشێکی تریان لەدوای بینینی کۆمەڵێکی تر ،تەنانەت ھەندێک جار لەناو قەڵەباڵغیەکی زۆردا سەڕەڕای ھەستکردن بەو زۆریەی خەڵک لە دەوروبەرت ھێشتا ناتوانیت ھەموویان ببینیت جگە لە چەند دانەیەکیان..

کچەکە مێشکی ئاڵۆز دەبوو ھەر چەند سەری دەسوڕما لەو شتە بچووکانەی ژیان کە ڕەنگە زۆرانێک ھەرگیز تێبینییان نەکردبێت.

یەکێک لە ھۆکارەکانی ڕووە سارد و بەھێزەی ئێل دەگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوە ورد و نامۆکانی،سەڕەڕای ئەوەی مرۆڤەکان بەزۆری بێزاری دەکەن بەڵام لەھەمان کاتدا یارمەتیدەرن بۆ بەبەھێز بوونی،چونکە ھەر بەبیرکردنەوە لەبوونی ئەو ھەموو خەڵکە لەھەموو زمان و لایەکی جیھان کە خاوەنی ژیان و کێشەی خۆیان کە ڕەنگە ھەندێکیان حاڵیان زۆر خراپتر بێت لەو کاتانەی ئەو پیادا دەڕوا ،وە ڕەنگە زۆرانێک ھەبن ھەمان باری ئەویان ھەبێت یاخود تاقیانکردبێتەوە،ڕەنگەش ھەبێت لە دڵخۆشیەک و ژیانێکی زۆر باشتر بژین بەڵام بەچەندین ڕێڕەوەی سەخت تێپەڕیبوون ،جۆری کێشە و مرۆڤەکان زۆرن کە بەسن بۆ ئەوەی ئێل ھەست بەوە بکات ئەو تەنیا نیە لەوەی پێیدا دەڕوا ،وە ھێشتا ژیانی لەو ناخۆشتر ھەن،کەسانی تر ھەن لەو خراپتر دەژین ،وا لە ئەو دەکەن بەھێزتر بێت سوپاسگوزار بێت بەو بارەی کە پێیدا دەڕوات..

𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ