𝟮𝟭
"پێی مەڵێ کێشەی باوەڕکردنت ھەیە،کاتێک خۆت مێژوویەکت ھەیە لە درۆکردن بۆ ئەو"
![]()
¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra. •𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩•
دەنگی خەڵکی بەرزتر دەبویەوە لە ژوورەوە بەھۆی بێزاربوون لە چـاوەڕوانی ،ھەیان بوو وەک شارەزایی بوون لەو کارانە ھاتبوون وە ھەشیان بوو لەبەر کەسە نزیکەکانیان لەوێ بوون ..
ئێلی پارێزەر بە جلی پارێزەریە ڕەشە تۆخەکەی کە خەونی ئەوە بوو ڕۆژێک لەبەری بکات لەبەردەم دەرگای دادگاکە چاوەڕێبوو لەگەڵ دادوەر و خاوەن کەیسەکەی بە ھێمنیەوە.
ڕۆژی دادگاییەکە ھات لە کۆتایدا،ئەو ڕۆژەی ئێل وەک و پارێزەرێک ڕەفتار دەکات لەبەردەم چەندین خەڵکدا ،ئەو ڕۆژەی کە ئەو ھەموو کاتێک بە خەیاڵیەوە بۆی شەوی بەڕێ دەکرد ،ھەرچەند دڵخۆشی دەکرد گەیشتن بەو ڕۆژە و لەبەر کردنی ئەو جلە ھێشتا ھەستی بە کەمێک ترس دەکرد لەوەی کارەکان بەباشی بەڕێوە نەبات ژیانی ئەو کـچە داماوە ڕزگار نەکات..
دەستەکانی ئارەقەیان دەکرد بەھۆی شڵەژاویەکەی ،یەکەم کاری دادگایی خۆی دەکات لە چەند خولەکێکی داھاتوودا ،بەتەنھا لەوێ بەبێ ئەوەی ھیچ یەک لە خێزان و بەناو ھاوڕێکانی لەوێ ئامادەبن و پاڵپشتی بکەن ،بەڵام ئەو وەک ھەمیشە لە تەنھابوون ڕاھاتبوو بۆیە ھەوڵی دەدا بیر لەوە بابەتە زۆر نەکات و تیشکۆ بخاتە سەر چۆنیەتی کارەکەی..
باوکی لیسا دوای چەند ڕۆژێک بە ئاسانی گیرا ھەر کە ئێل ھەموو زانیاریەکانی کۆکردەوە پێشکەشی ئاسایشی کرد وە بەیارمەتی جیمین کە بەشدار بوو لە گرتنی تاوانبارەکە ،کارەکان بە باشی بەڕێوە چوون تاوەکوو ئێستا، باوکی لیسا نکۆڵی زۆری کرد وە خێزانەکەی پارێزەریان بۆ گرت ،تا ئەمڕۆ ڕۆژی دادگاییەکەیان گەیشت..
"ھەموو شتێک باش دەبێت لیسا ،مەترسە."ئێل خەندەیەکی بۆ کچە داماوەکە کرد بەھیوای ئەوەی کەمێک لەو شڵەژاویەی نەھێڵێ ،بێگومان بۆ ئەو وەک و خەونێکە کە لە دەستی دڕندەیەک ڕزگاری دەبێت..
![](https://img.wattpad.com/cover/202972511-288-k225184.jpg)
ESTÁS LEYENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Misterio / Suspensoباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂