𝟮𝟵
"بۆ مەگەر ترپەکانی دڵم ھێندە ئاڵوودەت بوون ،کە تەنھا بە سەیرکردنت ڕکابەری لەگەڵ خێرایی ڕووناکی بکەن"
•𝗔𝘂𝘁𝗵𝗼𝗿'𝘀 𝗣𝗢𝗩 •
Oops! Questa immagine non segue le nostre linee guida sui contenuti. Per continuare la pubblicazione, provare a rimuoverlo o caricare un altro.
ئێل گەڕایەوە ماڵەوە ،سەڕەڕای وەرەس بوونی لە بینینی نامەکە ،بەڵام ھیچ شتێکی نەکرد ،چونکە دەیزانی کە ئەوە شوێنی ئەو نیە تاوەکوو فەرمان دەرکات ..
بەڵام گەڕانەوە بۆ چ ماڵێک،ماڵێک پڕ بوو لە بۆنی بۆگەن و پڕ لە خەڵک ،کە ھاوڕێکانی براکەی بوون،وە بێگومان لەگەڵ خۆشەویستەکانیان.
ئێل بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک بڵێت ،ھاتە ژوورەوە بۆ چرکەیەک سەیری ئەو کۆبوونەوەیەیی خەڵکەی کرد ،کە بۆ ھەرگیز لە ژیانی دا نەیبووە لەگەڵ کەس..
نەیویست لێیان تێکبدات ،ھەرچەندە دەبوونە ھۆی نائاسوودەیی وە ماندوویی بۆی لە دواییدا ،بەڵام پێی وانەبوو پێوست بکات خۆشی کەسانێک تێکبدات تەنھا لەبەر خۆی.ھەرچەندە براکەی پێچەوانەیە لە بارەدا.
بەھێمنی چووە چیشتخانەکە تاوەکوو خواردنێک بدۆزێتەوە لەگەڵ خۆی بیباتە ژوورەکەی چونکە نانی ئێوارەی نەخواردبوو.
بەڵام دەنگێک وەستاندی ،ڕاچەڵەکا چونکە چاوەڕێ نەبوو تێبینی بکرێت لەلایەن ئەو گروپە سەرقاڵەوە.
"ئۆوھ سەیرکەن کێ لێرەیە ،ئۆھ ئێل."کوڕەکێی قژ سەوز وتی بە خەندەیەکی لارەوە سەرنجی ھەمووانی ڕاکێشا بۆ کچەکە .
سێھون ھەر کە ئێلی بینی خۆشەویستەکەی لە باوەشی دەرھێنا و خەندەکەی نەما ،وەک ئەوەی کابووسێکی بینبێت نەوەک خوشکە بچووکەکەی.
کچەکان چاویان بە ھەموو بەشێکی دەگێڕا و ورتە ورتیان بوو ،لە کاتێکدا بەشێک لە کوڕەکان بێزار دەردەکەوتن بە بیننینی و بەشێکی ئاسایی.
ھەموو ئەوانەش دەگەڕێتەوە بۆ براکەی کە ھەرگیز بە کەسێکی باش باسی نەکات لای کەس..
"سڵاو ھاوڕێیان."ئێل وتی بەڕێزەوە دانەویەوە ،پشتی تێیان کرد بەر لەوەی قسەی تر بکەن.
STAI LEGGENDO
𝖴𝗇𝗂𝗊𝗎𝖾𝗇𝖾𝗌𝗌|j.jk✔️
Mistero / Thrillerباشترین کەس کە ھەمبێت و جێم ناھێڵێت لەگەڵم ماندوو دەبێت و ئازار دەکێژێت تاوەکوو کۆتایی ژیانم ئەویش خۆمم ئایا ھیچ کەسێک ئەو توانایەی ھەیە بێتە نێو ژیانم بیرۆکەکانم بگۆڕێ دەربارەی مرۆڤەکان؟! ~~ـ •• @𝗷𝗶𝗺𝗶𝗻𝗵𝗲𝗮𝗿𝘁𝘂𝘂𝘂
